Hussein Mahmoud Ragab Elkabany,Gülşen Topçu,Mohammed Baqi Hussein
20 تشرینی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 20 تشرینی دووەم 2017
قاهیره - AA
حكوومه‌تی میسر رایگه‌یاند، بۆ ئه‌وه‌ی دانوستانەکانی ئاشتیی لە رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست زیندووبکرێنەوە، پێویسته كه‌ناڵه‌كانی په‌یوه‌ندی له نێوان فه‌ڵه‌ستین و ئه‌مریكادا دانه‌خرێن.
دوای بڕیاری داخستنی نوێنه‌رایه‌تیی رێكخراوی رزگاریخوازی فه‌ڵه‌ستین له واشنتۆنی پایته‌ختی ئه‌مریكا، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی میسر، سامح شوكری په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیی له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، رێكس تیله‌رسن ئه‌نجامدا.
له په‌یوه‌ندییه تەلەفۆنییەکەدا، سامح شوكری بابه‌تەکانی په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییه‌كان، پێشهاته‌كانی لوبنان، ده‌ستوه‌ردانی ئێران لە كاروباری وڵاته عه‌ره‌بییه‌كان، قه‌یرانی یه‌مه‌ن و بڕیاره‌کەی ئه‌مریكا له‌باره‌ی داخستنی نوێنه‌رایه‌تیی رێكخراوی رزگاریخوازی فه‌ڵه‌ستین له واشنتۆن، له‌گه‌ڵ تیله‌رسن تاوتوێ كرد و جه‌ختیكرده‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی دانوستانەکانی ئاشتیی لە رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست زیندووبکرێنەوە، پێویسته كه‌ناڵه‌كانی په‌یوه‌ندی له نێوان فه‌ڵه‌ستین و ئه‌مریكادا به‌كراوه‌یی بمێننه‌وه.
به‌رپرسانی ئه‌مریكا رایانگه‌یاندووه، ئه‌گه‌ر رێكخراوی رزگاریخوازی فه‌ڵه‌ستین سكاڵاكانی له‌باره‌ی ئیسرائیله‌وه له دادگای سزای نێوده‌وڵه‌تی نه‌كێشێته‌وه و راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ ئیسرائیل به‌شداری له دانوستانه‌كاندا نه‌كات، باری یاسایی رێكخراوه‌كه له واشتنۆن هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه و ماوه‌ی مۆڵه‌ته‌كه‌یان بۆ درێژناكاته‌وه.
له‌به‌رامبه‌ردا، سكرتێری گشتیی رێكخراوی رزگاریخوازی فه‌ڵه‌ستین، سائیب عرێقات رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر ماوه‌ی مۆڵه‌تی رێكخراوه‌كه له واشنتۆن درێژنه‌كرێته‌وه، حكوومه‌تی فه‌ڵه‌ستین هه‌موو په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا هه‌ڵده‌په‌سێرێت.
حكوومه‌تی فه‌ڵه‌ستین مانگی نیسانی 2015 به‌شداریی له دادگای سزا نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا كرد و سكاڵای لەسەر ئیسرائیل له‌باره‌ی پێشێلكارییه‌كانی دژ بە فه‌ڵه‌ستین و به‌تایبه‌ت هێرشه‌كانی سه‌ر كه‌رتی غه‌ززه له 2008ه‌وه بۆ 2014 تۆماركردبوو.
دانوستانه‌كانی ئاشتیی فه‌ڵه‌ستین-ئیسرائیل، به هۆی ئه‌وه‌ی ئیسرائیل قبووڵی نه‌بوو فه‌ڵه‌ستینییه‌كان بگه‌ڕێنه‌وه بۆ سنووره‌كانی 1967 و بنیاتنانی جووله‌كه‌نشین له فه‌ڵه‌ستین رانه‌گرت له مانگی نیسانی 2014دا، راگیران.