Turgut Alp Boyraz,Ramal Abdullah Mahmood
20 تشرینی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 20 تشرینی دووەم 2017
قودس – AA
لە میانی دۆسیەی لێکۆڵینەوە لە گەندەڵی، پۆلیسی ئیسرائیل بۆ جاری شەشەم گوتەی لە سەرۆکوەزیرانی ئەو وڵاتە، بنیامین ناتانیاهو وەرگرت.
پۆلیسی ئیسرائیل رایگەیاند کە بۆ ماوەی چەندین کاتژمێر لە نووسینگەی سەرۆکوەزیران لە شاری قودس، لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ بنیامین ناتانیاهو ئەنجام داوە.
پۆلیس لە راگەیەنراوەکەیدا زانیاری زیاتری نەداوە، میدیاکانی ئیسرائیلیش ئاماژەیان بەوە داوە کە لێکۆڵینەوەکە ماوەی چوار کاتژمێری خایاندووە.
دوای لێکؤڵینەوەکە ناتانیاهو لە تویتێکدا دیسانەوە ئەم رستەیەی دووبارە کردەوە "هیچ ئەنجامێکی نابێت، چونکە هیچ نەبووە".
ئەو دۆسیەی لەسەر ناتانیاهو کراوتەوە دەنگۆی "پارە وەرگرتن لە خاوەنکاران، سەودا و مامەڵەکردن لەگەڵ خاوەن میدیایەک بۆ پەخشکردن لە بەرژەوەندی ئەو و تێوەگلان لە گەندەڵی بە ناوی ئەو ژێرئاوگەڕانەی لە ئەمریکا کڕدراون" لەخۆ دەگرێت.
ناتانیاهو تەواوی ئەو دەنگۆیانە رەتدەکاتەوە و بەشێک لە میدیاکانی وڵاتەکەی بە "هەوڵدان بۆ لادانی پارتی لیکود لە حکوومەت کە خۆی سەرکردایەتی دەکات" تۆمەتبار دەکات.