Selen Temizer
08 تشرینی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 08 تشرینی دووەم 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
باڵیۆزی پێشووی ئه‌مریكا له ئه‌نقه‌ره، جێمس جێفری كه به‌وه ناسراوه ره‌خنه له سیاسه‌تی ئه‌مریكا ده‌گرێت به‌رامبه‌ر بە تیرۆریستانی یه‌په‌گه/په‌كه‌كه، دوای ئه‌وه‌ی وه‌ك نوێنه‌ری تایبه‌تی وڵاته‌كه‌ی بۆ سووریا دامه‌زرێندرا هه‌ڵویستی گۆڕا، به‌وه‌یش چاوه‌ڕوانییه‌كانی گۆڕانكاری له سیاسه‌تی واشنتۆندا به هه‌ده‌ردا.
جێمس جێفری كه له ساڵانی نێوان 2008-2010 باڵیۆزی ئه‌مریكا بوو له ئه‌نقه‌ره له دوای خانه‌نشینبوونی وه‌ستانه‌وه‌ی دژ به سیاسه‌تی واشنتۆن به‌رامبه‌ر بە تیرۆریستانی یه‌په‌گه/په‌كه‌كه ببووه جێی سه‌رنج.
له دیمانه‌یه‌كیدا كه مانگی ئادار له‌گه‌ڵ ئاژانسی ئانادۆڵو ئه‌نجامیدا، جێمس جێفری رایگه‌یاندبوو "هیچ گومان نییه له‌وه‌ی كه په‌یه‌ده و باڵه سه‌ربازییه‌كه‌ی یه‌په‌گه، ئه‌ندامی په‌كه‌كه‌ن و به واتای گشتییه‌كه‌ی له‌ژێر كۆنترۆڵی ئه‌ودان".
جیمس جێفری له مانگی ئابی رابردوودا كرایه نوێنه‌ری تایبه‌تی ئه‌مریكا له سووریا، به‌وه‌یش چاوه‌ڕوانی ئه‌گه‌ری گۆڕانكاری له سیاسه‌تی ئه‌مریكا له‌باره‌ی تیرۆریستانی یه‌په‌گه/په‌كه‌كه دروستبوو.
تا ئه‌و كاته هه‌ڵوێستی ئه‌مریكا له‌باره‌ی تیرۆریستانی یه‌په‌گه/په‌كه‌كه، نوێنه‌ری تایبه‌تی ئه‌مریكا بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ داعش، برێت ماكگۆرك به‌ڕێوه‌ی ده‌برد.
جێفری دوێنێ له تهلهكۆنفرانسێكدا رایگه‌یاند "هه‌ڵوێستمان به‌رامبه‌ر په‌كه‌كه روونه، به‌پێچه‌وانه‌ی په‌كه‌كه‌وه یه‌په‌گه به رێكخراوێکی تیرۆریستیی ناناسین. هیچ كات ئه‌وه‌مان نه‌كردووه، بەرلە ده‌ستوه‌ردان له سووریاش ئه‌وه‌مان نه‌كردووه".