Ekip
19 حوزەیران 2019•نوێکردنەوە: 20 حوزەیران 2019
یئهنقهره- AA
رێكخراوی تیرۆریستی یه‌په‌گه/په‌كه‌كه به‌ناو ئه‌نجوومه‌نه سه‌ربازییه‌كانی سه‌ربه خۆی له هه‌ریه‌ك له شاره‌كانی ته‌بقه، قامیشلۆ و هۆل كه له خۆرهه‌ڵاتی فوڕات داگیریكردوون، له رووكه‌شدا راده‌ستی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات، كه خۆی ئه‌و ناوه به‌كارده‌هێنێت، كردووه و هه‌وڵی شاردنه‌وه‌ی بوونی له‌و شارانه ده‌دات.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی دهستكهوتوون، یه‌په‌گه/په‌كه‌كه به‌ناو ئه‌نجوومه‌نه سه‌ربازییه‌كانی سه‌ربه خۆی له هه‌ریه‌ك له شاره‌كانی ته‌بقه، قامیشلۆ و هۆل، راده‌ستی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) كردووه، كه خۆی ئه‌و ناوه به‌كارده‌هێنێت.
سه‌رچاوه‌كان باس لهوهدهكهن ئه‌ركی ئه‌و به‌ناو ئه‌نجوومه‌نانه وه‌ك "به‌رگرییكردن له شاره‌كان" و "ئاسایشی سنووره‌كان" پێناسه كراون و یه‌په‌گه/په‌كه‌كه ئامانجی ئه‌وه‌یه له‌م رێگه‌یه‌وه، نیشانی بدات كه له‌سه‌ر سنووره‌كانی توركیا له‌جیاتی یه‌په‌گه/په‌كه‌كه، هه‌سه‌د بوونی هه‌یه.
یه‌په‌گه/په‌كه‌كه رۆژی پێشتر له هه‌ریه‌ك له گرێ سپی و كۆبانێ، كه داگیركردوون، به‌ناو ئه‌نجوومه‌نه سه‌ربازیه‌كانی سه‌ربه خۆی، راده‌ستی هه‌سه‌د كرد.
له سووریا رێكخراوی تیرۆریستی یه‌په‌گه/په‌كه‌كه كه له‌رێگه‌ی پشتیوانیی چه‌ك و لۆجستییه‌وه ژماره‌یه‌ك گرووپی بچووكی له خۆی نزیك كردبوویه‌وه، رۆژی ١٢ی تشرینی یه‌كه‌می ٢٠١٥ ئه‌و گرووپانه‌ی له ژێر ناوی هه‌سه‌ده‌دا كۆكردبوویه‌وه.
له‌و كاته‌وه تا ئێستا یه‌په‌گه/په‌كه‌كه كه سێیه‌كی سووریای داگیركردووه، ناوی هه‌سه‌ده به‌كارده‌هێنێت.