Zehra Ulucak,Muhammet Ali Kemal
19 حوزەیران 2019•نوێکردنەوە: 20 حوزەیران 2019
فوجێره - AA
فه‌رمانده‌یه‌كی پسپۆڕ له بۆمب و مینه‌كان له ریزی هێزه ده‌ریاییه‌كانی سوپای ئه‌مریكا، بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌یكرد له‌نێوان ئه‌و بۆمبه لكاوهی له هێرشی سه‌ر كه‌شتییه ژاپۆنییه‌كه، كه هه‌فته‌ی پێشوو یه‌كێك بوو له‌و دوو كه‌شتییه‌ی له كه‌نداوی عومان په‌لاماردرا، به‌كارهێنراوه و بۆمبه ئێرانییه‌كاندا "لێكچوونێكی سه‌رنجراكێش هه‌یه".
فه‌رمانده‌ی پسپۆڕی بۆمب و مین له پێنجه‌مین كه‌شتیی جه‌نگیی فڕۆكه هه‌ڵگری سه‌ربه هێزی ده‌ریایی ئه‌مریكا، شان كیدۆ، له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانییدا كه له بنكه‌ی ئاسمانیی پێنجه‌مین كه‌شتیی جه‌نگیی فڕۆكه هه‌ڵگر ئه‌نجامیدا، ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد ئه‌و بۆمبانه‌ی كه له هێرشی سه‌ر كه‌شتییه نه‌وتهه‌ڵگره ژاپۆنییهكهدا به‌كارهاتوون، هاوشێوه‌ی ئه‌و بۆمبانه‌ن كه سوپای ئێران له مانۆڕه سه‌ربازییه‌كانیدا به‌كاریان ده‌هێنێت.
به‌پێچه‌وانه‌ی بانگه‌شه‌كانی كاربه‌ده‌ستی كۆمپانیایه‌ی كه كار به كه‌شتییه نه‌وتهه‌ڵگره ژاپۆنییه‌كه ده‌كات به‌وه‌ی كه كارمه‌ندانی كه‌شتییه‌كه به‌ر له په‌لاماره‌كه ته‌نی فڕیویان بینیوه، شان كیدۆ جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه ئه‌و زیانه‌ی به كه‌شتییه‌كه گه‌یشتووه له‌گه‌ڵ زیان له‌رێگه‌ی ته‌نێكی نامۆی فڕیو یه‌ك ناگرێته‌وه.
كیدۆ رایگه‌یاند: "ئه‌و بۆمبه لكاوهی به‌كارهێنراوه له‌گه‌ڵ بۆمبه ئێرانییه‌كاندا كه له مانۆڕه سه‌ربازییه‌كاندا نماییش ده‌كرێن لێكچوونێكی سه‌رنجراكێشی هه‌یه".