مه‌رجی رۆحانی بۆ دانوستان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا
- سه‌ركۆماری ئێران، حه‌سه‌ن رۆحانی ئاشكرایكرد ئه‌گه‌ر بێت و ئه‌مریكا خوازیاری دانوستان بێت، پێویسته سزاكان رابگرێت و رژێمی ئێران په‌سه‌ند بكات.
Tahran
تاران - AA
سه‌ركۆماری ئێران، حه‌سه‌ن رۆحانی ئاشكرایكرد ئه‌گه‌ر بێت و ئه‌مریكا خوازیاری دانوستان بێت، پێویسته سزاكان رابگرێت و رژێمی ئێران په‌سه‌ند بكات.
له‌دوای كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران له تاران، حه‌سه‌ن رۆحانی له لێدوانێكدا روونكردنه‌وه‌ی سه‌باره‌ت به دانوستان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا دا.
رۆحانی به ئاماژه‌دان به سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ باسی له‌وه‌كرد كه دانیشتن له‌سه‌ر مێزی دانوستان له‌گه‌ڵ كه‌سێك كه گوشاری خستووه‌ته سه‌ر ئێران، جگه له خۆراده‌ستكردن هیچی دیكه نییه و گوتی: "ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا دانوستانی ده‌وێت و له‌وباره‌یه‌وه سه‌رڕاسته، پێویسته كه‌شی دانوستان بسازێنێت. بۆ ئه‌مه‌ش ده‌بێت سه‌رجه‌م سزاكان رابگرێت و دان به رژێمی ئێران‌دا بنێت كه به ده‌نگی گه‌لانی ئێران هاتووه‌ته بوون".
سه‌ركۆماری ئێران باسی له‌وه‌كرد كرۆك و بناغه‌ی رێككه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمیی به‌نده له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه بازرگانیی و ئابوورییه‌كانی ئێران له‌گه‌ڵ وڵاتانی جیهان، به‌ڵام ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانه دژبه‌ره‌كانی تاران، زیانیان به‌مه گه‌یاندووه.
حه‌سه‌ن رۆحانی باسی له‌وه‌كرد ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تیی وزه‌ی ئه‌تۆم، پشكنینه‌كانی خۆی په‌یوه‌ست به رێككه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمیی ئه‌نجامداوه و دامه‌زراوه‌كه ئه‌وه‌شی راگه‌یاندووه كه چالاكییه ئه‌تۆمییه‌كانی ئێران ئاشتییانه‌ن.
رۆحانی له‌باره‌ی هه‌ڵپه‌ساردنی به‌شێك له به‌رپرسیارێتییه‌كانی رێككه‌وتننامه ئه‌تۆمییه‌كه له‌لایه‌ن وڵاته‌كه‌یه‌وه، ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد ئه‌وه كاردانه‌وه‌یه دژی ئه‌و لایه‌نانه‌ی كه زیانیان به كرۆكی رێككه‌وتننامه‌كه گه‌یاندووه.
جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه كه دوای ته‌واوبوونی ئه‌و واده ٦٠ رۆژییه‌ی داویانه‌ته وڵاتانی ئه‌ورووپا و لایه‌نه‌كانی رێككه‌وتننامه ئه‌تۆمییه‌كه، هه‌نگاوی نوێ ده‌هاوێژن.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن