Kerem Kocalar,1 23
08 تشرینی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 09 تشرینی یەکەم 2019
ئورفا – AA
ئاژانسی ئانادۆڵو گرته‌ی ڤیدیۆیی ئه‌و چه‌كدارانه‌ی رێكخراوی تیرۆریستیی یه‌په‌گه/په‌كه‌كه‌ی تۆمار كردووه كه له ره‌سول-یان كه ده‌كه‌وێته به‌رامبه‌ر قه‌زای جه‌یلانپنار سەربە پارێزگای ئورفا سه‌رقاڵی خۆئاماده‌كردنن.
چەکدارانی رێكخراوی تیرۆریستیی یه‌په‌گه/په‌كه‌كه ترسیان لێ نیشتووه
ده‌رده‌كه‌وێت به‌ر له ئه‌نجامدانی ئه‌گه‌ری ئۆپه‌راسیۆنی توركیا بۆسه‌ر رۆژهه‌ڵاتی فوڕات ترس باڵی به‌سه‌ر یه‌په‌گه/په‌كه‌كه‌دا كێشاوه كه به پاساوی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر له لایه‌ن ئه‌مریكاوه پشتگیری ده‌كران.
كاركردنی چه‌كدارانی رێكخراوی تیرۆریستیی یه‌په‌گه/په‌كه‌كه كه له خاڵی سفری هێڵی سنووری قه‌زای جه‌یلانپنار ده‌بیندران له لایه‌ن تیمی ئاژانسی ئانادۆڵو-ه‌وه تۆمار كران.
له گرته‌كاندا ده‌بیندرێت تیرۆریستان شووشه (جام)ی ژماره‌یه‌ك له‌و ماڵانه‌یان داپۆشی كه ده‌كه‌ونه هێڵی سنووری و ده‌ورووبه‌ی ئه‌و ناوچانه‌یان داپۆشیووه كه دار و دره‌ختی لێیه و له‌و ناوچانه سه‌نگه‌ر لێ ده‌ده‌ن.
زاندراوه تیرۆریستان له نزیك سنووریش به خیوه‌ت سه‌نگه‌ره‌كان داده‌پۆشن و به ئامێری كار ده‌كه‌ن.
ئه‌وه‌یش ده‌رده‌كه‌وێت كه ژماره‌یه‌ك له‌و بارههڵگرانهیش كه له شارۆچكه‌ی ره‌سول-یانه‌وه ده‌رده‌چن گڵی ههڵكهندراویان هێناوه و له هێڵی سنووری رۆی ده‌كه‌ن.
له‌و هێڵه سنوورییه‌دا ئۆتۆمبێله گولـلهنهبڕهكانی سوپای توركیاش به‌رده‌وامن له ئه‌نجامدانی دهورییهكانیان.