Halil Fidan
20 کانوونی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 20 کانوونی یەکەم 2018
ئورفا - AA
ئه‌و خێزانه كوردانه‌ی كه به هۆی شه‌ڕی ناوخۆی سووریا و سته‌مه‌كانی تیرۆریستانی یه‌په‌گه/په‌كه‌كه‌وه وڵاته‌كه‌یان به‌جێهێشتووه له شارۆچكه‌ی جهیلانپناری سه‌ربه پارێزگای ئورفاوه چاوه‌ڕوانن خاكه‌كه‌یان له تیرۆریستان پاكبكرێته‌وه.
ژماره‌یه‌كی زۆر خێزانی كورد كه له ساڵی 2012دا دوای داگیركردنی ره‌ئسولعه‌ین له لایه‌ن یه‌په‌گه/په‌كه‌كه‌وه ناچاربوون كۆچ بكه‌ن له شارۆچكه‌ی جهیلانپناری دراوسێیاندا ژیان به‌سه‌رده‌به‌ن.
دوای ئه‌وه‌ی سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند، ئۆپه‌راسیۆن بۆ سه‌ر رۆژهه‌ڵاتی فورات ئه‌نجام ده‌ده‌ن، خۆشحاڵن و چاوه‌ڕوانی پێشهاتهكانن و چاودێریی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ و ته‌له‌ڤیزیۆنه‌كان ده‌كه‌ن.
عه‌بدۆ ئیبراهیم كه یه‌كێكه له‌و كورده سوورییانه له لێدوانێكیدا بۆ په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو رایگه‌یاند، دوای ده‌ستپێكردنی جه‌نگ له دیمه‌شقه‌وه له سته‌مه‌كانی رژێمی ئه‌سه‌د هه‌ڵاتوون و ماوه‌یه‌ك له ره‌ئسولعه‌ین نیشته‌جێبوون.
سه‌لوم مه‌زنیش ده‌ڵێت، زۆر ده‌یانه‌وێت توركیا ئۆپه‌راسیۆن بۆ سه‌ر رۆژهه‌ڵاتی فورات ئه‌نجام بدات و هیوادارن بتوانن له سایه‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كاندا بگه‌ڕێنه‌وه بۆ سه‌ر ماڵ و حاڵیان.