Gamze Türkoğlu Oğuz,Ramal Abdullah Mahmood
20 کانوونی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 21 کانوونی یەکەم 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ رایگه‌یاند "بڕیاری كشانه‌وه‌مان له سووریا چاوه‌ڕوان نه‌كراو نه‌بوو. كاتی گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ ماڵه‌وه".
تره‌مپ له هه‌ژماری فه‌رمی خۆی له تویته‌ر له‌باره‌ی بڕیاری كشانه‌وه‌یان له سووریا ئاماژه‌ی به‌وه دا كه ساڵانێكه له‌و پێناوه‌دا كۆشش ده‌كه‌ن و جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه شه‌ش مانگ له‌مه‌وبه‌ر كه به راشكاوی ویستوویه‌تی هێزه‌كانیان له سووریا بكشێنێته‌وه رازی بووه به درێژكردنه‌وه‌ی مانه‌وه‌ی سه‌ربازانیان له‌وێ، گوتی: "رووسیا، ئێران، سووریا و ئه‌وانه‌ی دیكه دوژمنی خۆجێی داعشن. ئێمه كاره‌كه‌مان له‌وێ ده‌كرد. كاتی گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ ماڵ و سه‌رله‌نوێ بونیاتنانه‌وه".
تره‌مپ له‌وه‌یشی پرسیه‌وه كه ئایا ئه‌مریكا له‌به‌رامبه‌ر ستایشنهكردنی هه‌موو ئه‌و كارانه‌ی كه كردوونی بۆ پاراستنی ئه‌وانی دیكه و خه‌رجكردنی ترلیۆنەها دۆلار و ژیانی به‌هادار بێ ئه‌وه‌ی هیچ وه‌ربگرێت ده‌یه‌وێت ببێته پۆلیسی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و گوتی: "ئایا ده‌مانه‌وێت تا هه‌تایه له‌وێ بین؟ ئیدی نۆره‌ی ئه‌وانه‌ی دیكه‌یه بۆ شه‌ڕ".
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش راكێشا كه بڕیاری كشانه‌وه‌یان له سووریا چاوه‌ڕوان نه‌كراو نه‌بووه.