Selen Temizer,Adham Kako,1 23
30 تشرینی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 30 تشرینی دووەم 2018
ئاستانا - AA
فه‌رمانده‌ی لیوای سوڵتان موراد كه سه‌ربه سوپای سووریای ئازاده، ئه‌حمه‌د عوسمان، ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد رێكخراوی تیرۆریستی یه‌په‌گه/په‌كه‌كه به بیانووی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش بوونی خۆی له باكووری خۆرهه‌ڵاتی سووریا نیشانده‌دات و ئاماده‌یی خۆیانی بۆ ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆن بۆ سه‌ر هه‌ریه‌ك له ته‌لئه‌بیه‌ز، ره‌ققه و حه‌سه‌كه له خۆرهه‌ڵاتی فورات نیشاندا كه داعشیان لێ نییه.
ئه‌حمه‌د عوسمان سه‌باره‌ت به رۆڵی ئێران له سووریا، ستراتیژه‌كانی رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د و بوونی رێكخراوی تیرۆریستی یه‌په‌گه/په‌كه‌كه له خۆرهه‌ڵاتی رووباری فورات، روونكردنه‌وه‌ی دایه په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو.
عوسمان تیشكی خسته‌سه‌ر ئه‌وه‌ی گرووپه تیرۆریستییه بیانییه‌كان كه ئێران پشتیوانی‌یان ده‌كات، پێكهاته‌ی دانیشتوانی سووریایان گۆڕیوه و رایگه‌یاند: "میلیشیا شیعه‌كان ده‌ستوه‌رده‌ده‌نه هه‌موو شوێنێكی سووریا و تێكی ده‌ده‌ن. ته‌نانه‌ت كه دیمه‌شق، ناو و تابلۆكانیان گۆڕیوه. مه‌زاری حه‌زره‌تی زه‌ینه‌ب له دیمه‌شق بووه‌ته ناوه‌ندی ئه‌وان. ئه‌م میلیشیا شیعانه له دیمه‌شق ژماره‌یه‌كی زۆر خانوویان كڕیوه. ئه‌م خانووانه‌یان كردووه‌ته سیمبولی به‌هاكانی خۆیان".
عوسمان نیگه‌رانی خۆی له‌وه ده‌ربڕی كه رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د چاو له چالاكییه‌كانی ئێران ده‌پۆشێت به‌ڵام توركیا به داگیركه‌ر ده‌چوێنێت و گوتی: "توركه‌كان چه‌ندین جار جه‌ختیان له‌وه كردۆته‌وه كه چاویان نه‌بڕیووه‌ته (خاكی) سووریا. تاكه ئامانجی ئه‌وان پاراستنی ئاسایشی نیشتیمانی خۆیانه كه په‌كه‌كه بوونی خۆی له سه‌ر سنووری سووریا-توركیا ده‌رده‌خات".
عوسمان جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه وه‌ك سوپای سووریای ئازاد له ئاماده‌باشیدان بۆ ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌ی كه له‌وانه‌یه له رۆژهه‌ڵاتی رووباری فوڕات ئه‌نجام بدرێت و گوتی: "له ئێستادا له ئاماده‌كاریداین. به رێژه‌یه‌كی باش جه‌نگاوه‌رمان هه‌یه. مه‌شقه سه‌ربازییه‌كان به‌رده‌وامن. تاكه كێشه‌مان بوونی سه‌ربازانی ئه‌مریكییه له‌و ناوچه‌یه. خوا یار بێت ئه‌مریكا له‌وێ ده‌كشێته‌وه و سوپای توركیا و سوپای سووریای ئازاد رۆژهه‌ڵاتی فوڕات له ده‌ست په‌كه‌كه رزگار ده‌كه‌ن. په‌كه‌كه به پاساوی داعش له‌وێ خۆی نیشان ده‌دات. له ره‌ققه، حه‌سه‌كه و ته‌ل ئه‌بیه‌ز داعشی لێ نییه. واتا ئێمه ده‌كرێت ئۆپه‌راسیۆن له‌و شوێنانه بكه‌ین كه داعشی لێ نییه. به‌ڵام ئه‌مریكا ده‌یه‌وێت له‌و ناوچه‌یه بمێنێته‌وه. ئه‌و پشتیوانیه‌ی ئه‌مریكا له په‌كه‌كه‌ی ده‌كات ده‌بێته هۆی دواخستنی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه".