Gamze Türkoğlu Oğuz,Mohammed Baqi Hussein
08 تشرینی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 11 تشرینی دووەم 2018
تۆرۆنتۆ - AA
سه‌رۆكوه‌زیرانی كه‌نه‌دا، جه‌ستن ترودۆ به هۆی ره‌تكردنه‌وه‌ی كه‌شتییه‌ك كه ژماره‌یه‌ك جوولەکەی هه‌ڵاتووی ده‌ستی نازییه‌كانی له ئه‌ڵمانیاوه هه‌ڵگرتبوو له ساڵی 1939دا، به‌ناوی وڵاته‌كه‌یه‌وه داوای لێبوردنی كرد.
له وتارێكیدا كه له په‌رله‌مانی وڵاته‌كه‌ی پێشكه‌شیكرد، جەستن ترودۆ ئاماژه‌ی به‌وه شه‌رمه‌زارییه كرد كه به هۆی گێڕانه‌وه‌ی كه‌شتیی MS St. Louis له ساڵی 1939دا له لایه‌ن وڵاته‌كه‌یه‌وه كه 907 جوولەکەی هه‌ڵاتووی ده‌ستی نازییه‌كانی ئه‌ڵمانیای هه‌ڵگرتبوو.
جەستن ترودۆ به ناوی وڵاته‌كه‌یه‌وه داوای لێبوردنی كرد كه كه‌شتییه‌كه‌یان گێراوه‌ته‌وه و گوتی: "بێده‌نگبوونمان، گومانی تیادا نییه كه رێگه‌دانه به نازییه‌كان بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌و به‌ناو چاره‌سه‌ره هه‌میشه‌ییه‌ی بۆ كێشه‌ی جوولەکەكان دایان‌نابوو".
سه‌رۆكوه‌زیرانی كه‌نه‌دا، جه‌ستن ترودۆ راشیگه‌یاند، په‌رله‌مانتاران له‌و سه‌رده‌مه‌دا بۆ شاردنه‌وه‌ی دژایه‌تیكردنی جوولەکەكان، یاساكانی كه‌نه‌دایان به‌كارهێناوه و گوتی: "رێگه‌ماندا دژایه‌تیكردنی جوولەکهكان له كۆمه‌ڵگاكه‌ماندا ره‌نگ بداته‌وه و ببێته سیاسه‌تی فه‌رمیمان".
كه‌شتیی MS St. Louis ساڵی 1939 له پاڵ كه‌نه‌دادا، په‌نای بۆ ئه‌مریكا و كوباش بردبوو كه هه‌ردوولایان ره‌تیانكرده‌وه. دواتر كه‌شتییه‌كه به‌ناچاری گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ ئه‌ورووپا و زیاتر له 250 له سه‌رنشینانی ئه‌و كه‌شتییه له كۆمه‌ڵكوژییه‌كانی دژی جوولەکەكاندا گیانیان له‌ده‌ستداوه.