ئەنقەرە
داعش كە لە مانگی تشرینی دووەمی 2013 لە سوریا كێڵگه نەوتییەكانی ناوچەی رەقای كۆنترۆڵكردبوو، پێش دوو رۆژ گۆڕەپانی نەوتی ئەل عومەریشی خستە ژێر كۆنترۆڵی خۆیهوه ئهمه جگه لهوهی كه پاڵاوگهی بێجی له عێراق و بیره نهوتهكانی ناوچهكهی كۆنترۆڵكردووه.
پسپۆڕان ههڵسهنگاندنیان بۆ ئەم كردارەی داعش لە بەرامبەر سەرچاوەكانی وزە بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو كرد.
لهمبارهوه مامۆستای زانكۆی ئەمریكی لە سلێمانی فەخرەدین سۆمەر گوتی: "ئاسانترین سەرچاوەی داھات لە عێراق نەوت و غازی سروشتییە. داعش ژمارەیەكی زۆری ئەم سەرچاوانەی بەدەستخستووە و بەردەوام دەبێ لە بەدەستخستنیان."
پسپۆر لەبواری رۆژھەڵاتی ناوەراست عەێی سەمین ئاماژەی بەوە كردەوە كه كۆنترۆڵكردنی سەرچاوەكانی نەوت و غازی سروشتی و ھێڵەكانی بۆری نهوت، لە گرنگترین ئامانجەكانی داعشە.
سەمین جەختی لەوە كردهوه كە داعش نەك تەنیا لە عێراق ئەم نەخشەرێیە جێبەجێ دەكا، بەڵكو لە سوریاش ھەمان شت دەكا و گوتی: "سهدا 90ی داھاتی عێراق لە سەر نەوتە. بۆئهوهی لهسهر پێی خۆی بوهستێت، داعش دهیەوێ ھەموو ئەو سەرچەوانهی وزە كۆنترۆل بكا."
پرۆفیسۆری یاریدەدەر توغچە ڤارۆل سەڤیم گوتی: "بوونی روسیا لە سەرچاوەكانی وزەی سوریا، بەدەستخستنیان بۆ داعش زەحمەت دەكا. بەڵام عێراق وا نەبوو زوو بە دەستی خست."