کابول
شەوی رابردوو(هەینی) لە نزیکی کابوڵی پایتەختی ئەفغانستان، نزیکەی چوار سەد تانکەر کە کەرەسە و خۆراکیان لێبار کرابوو بۆ سەربازانی بیانی لەو وڵاتە، ئاگریان تێچوو.
گوتەبێژی پۆلیسی کابول حیشمەتوڵا ستانیکزایی، لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو سەبارەت بە رووداوەکە رایگەیاند: هێشتا هۆی کەوتنەوەی ئاگرەکە دیار نییە و تیمە فریاگوزارییەکان تەنیا توانیویانە ٢٥٠ تانکەر لە کۆی ٦٥٠ تانکەر دەرباز بکەن.
لە لایەکی دیکە وەزارەتی ناوخۆی ئەفغانستان رایگەیاند: تائێستا نەزانراوە ھۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە ھۆی چی بووە.
بەڵام گوتەبێژی بزووتنەوەی تاڵیبان رایگەیاند: هێزەکانیان توانیویانە لەڕێی تەقاندنەوەی ئوتۆمبیلێی بۆمبڕێژکراو، سەدان تانکەر تەفروتونا بکەن کە یارمەتی و پاڵپشتییان دەگەیاندە سەربازانی بیانی.