نێجیریا.. هێرشی بۆكۆ حه‌رام
- هێرشێكی چه‌كدارانی رێكخراوی تیرۆریستیی بۆكۆ حه‌رام له نێجیریا، کوژرانی ١٩ سه‌ربازی لێكه‌وته‌وه.
Abuja
ئه‌بووجا - AA
له ئاکامی هێرشێكی چه‌كدارانی رێكخراوی تیرۆریستیی بۆكۆ حه‌رام له باكووری خۆرهه‌ڵاتی نێجیریا، ١٩ سه‌رباز کوژران.
به‌پێی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی له راگه‌یاندنی نیشتمانیی ئه‌و وڵاته بڵاوكراونه‌ته‌وه، چەکدارانی بۆكۆ حه‌رام لە گوندی بۆلابۆلین له‌سه‌ر رێگای نێوان شارەکانی مایدوگوری-دامبۆئا سنووری ویلایه‌تی بۆرنۆ، هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر کاروانێکی سوپا.
له هێرشه‌کەدا، ١٩ سه‌رباز کوژران و ژماره‌یه‌كی زۆریش برینداربوون.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگریی نێجیریا، جۆن ئێنێچێ ئه‌مڕۆ له لێدوانێكیدا ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه له‌و ئۆپه‌راسیۆنانه‌ی كراونه‌ته سه‌ر بۆكۆ حه‌رام ١٧ تیرۆریست كوژراون.
رێكخراوی تیرۆریستیی بۆكۆ حه‌رام كه له ساڵی ٢٠٠٠ه‌وه تا ئێستا له نێجیریا كرده‌ی تیرۆریستیی ئه‌نجام ده‌دات، به‌هۆی ئه‌و كردانه‌ی لە ساڵی ٢٠٠٩ه‌وه تا ئێستا له‌و وڵاتە ئه‌نجامیداون زیاتر له ٢٠ هه‌زار كه‌س کوژران.
رێكخراوه‌كه لە ساڵی ٢٠١٥ەوە تا ئێستا لە وڵاتانی كامیرون، چاد و نێجەر كە دراوسێی نێجیریان هێرش ئەنجام دەدات. ته‌نها له‌و هێرشانه‌ی کە له حه‌وزی ده‌ریاچه‌ی چاد ئه‌نجامیداون لانیكه‌م دوو هه‌زار كه‌س كوژراون.