لیبیا.. پێشێلكاریی میلیشیاكانی جه‌نجەویدی سوودان له شاری جوفره
- سوپای لیبیا ژماره‌یه‌كی زۆر پێشێلكاریی میلیشیاكانی جه‌نجەویدی سوودان له شاری جوفره ده‌ستنیشان كردووه.
Libyan
ته‌رابلوس - AA
سوپای لیبیا بڵاوی كرده‌وه، ده‌ركه‌وتووه میلیشیاکانی جه‌نجەویدی سوودان كه له ریزی هێزه‌كانی سه‌ربه سه‌ركرده‌ی هێزه ناشه‌رعییه‌كانی خۆرهه‌ڵاتی لیبیا، خه‌لیفه حه‌فته‌ر شه‌ڕده‌كه‌ن له شاری جوفره ژماره‌یه‌كی زۆر پێشێلكارییان ئه‌نجامداوه.
گوته‌بێژی ژووری ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی سرت و جوفره، عه‌مید عه‌بدولهادی دراه له هه‌ژماری ژووره‌كه لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فه‌یسبووك راگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه و تیایدا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، ژماره‌یه‌كی زۆر پێشێلكارییان ده‌ست نیشان كردووه كه له‌لایه‌ن میلیشیاكانی جه‌نجەوید له ناوچه‌ی سوكنە سه‌ربه شاری جوفره، ئه‌نجامدراوه.
عه‌مید عه‌بدولهادی دراه باسی له‌وەیش كردووه، له‌نێو پێشێلكارییه‌كاندا هێرشكردنه سه‌ر ماڵ و كێڵگه‌ی هاووڵاتییان و دزیکردنی چه‌كداریی و هه‌ڵكوتانه سه‌ر باڵه‌خانه‌ی كۆمپانیا حكوومییه‌كان به‌مه‌به‌ستی به‌كارهێنانی له مه‌شقپێكردنی سه‌ربازه به‌كرێگیراوه‌كان، هه‌یه.
ناوبراو تیشكی خستووه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌یش، دوای ئه‌وه‌ی دانیشتوانی ناوچه‌كه كاردانه‌وه‌یان له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و كارانه‌یاندا نیشانداوه، میلیشیاكان ژماره‌یه‌ك له دانیشتوانیان له گرتووخانه‌كانیاندا به‌ند كردووه.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن