03 حوزەیران 2020•نوێکردنەوە: 03 حوزەیران 2020
ئه‌نقه‌ره - AA
سوپای لیبیا، به‌فه‌رمی ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌راسیۆنی رزگاركردنی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی ته‌رابلوس كه له‌ژێر داگیركاری میلیشیاكانی سه‌ربه خه‌لیفه حه‌فته‌ری سەرکردەی هێزه چه‌كداره ناشه‌رعییه‌كانی خۆرهه‌ڵاتی ئه‌و وڵاته‌دایه، راگه‌یاند.
گوته‌بێژی سوپای لیبیا، محه‌مه‌د قنونو له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه به‌فه‌رمی ئۆپه‌راسیۆنی رزگاركردنی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی ته‌رابلوس ده‌ستی پێكردووه و فه‌رماندراوه به یه‌كه‌كانی سوپا به‌ره‌و خۆرهه‌ڵاتی فڕۆكه‌خانه‌كه پێشڕه‌وی بكه‌ن كه میلیشیاكانی حه‌فته‌ر له به‌ره‌كانی باشووری پایته‌خته‌وه دوای هه‌ڵاتیان خۆیانیان تیایدا حه‌شارداوه.
محەمەد قنونو باسی له‌وه كرد كه له چوارچێوه‌ی ئامادهكارییەکان بۆ ئۆپه‌راسیۆنه‌كه، هێزه‌كانی سوپا له میانی دوو رۆژی رابردوودا، كۆنترۆڵی ناوچه‌كانی ده‌ورووبه‌ری فڕۆكه‌خانه‌كه‌یان كردووه.
ناوبراو باسیشی له‌وه كرد كه له میانی هه‌فته‌ی رابردوودا، یه‌كه‌كانی سوپا ته‌واوی كه‌مپه سه‌ربازییه‌كانیان له باشووری ته‌رابلوس له میلیشیاكان پاككردووه‌ته‌وه و هێزه‌كانی ئاسمانیی له میانی چه‌ند كاتژمێری رابردوودا، دوو تانكی شاراوه‌یان له ناوچه‌ی قه‌سر بن كاشیری و ناو فڕۆكه‌خانه تێكشكاندووه.
میلیشیاكانی سه‌ربه حه‌فته‌ر له چواری نیسانی ٢٠١٩دا، به‌مه‌به‌ستی ده‌ستبه‌سه‌رداگرنتی ته‌رابلوسی پایته‌خت ده‌ستیان به هێرش كرد و وڵاتیان رابێچی توندوتیژی كرد. له‌و ماوه‌یه‌شدا ناوچه‌یه‌كی زۆری نیشته‌جێبوونیان كرده ئامانج، به‌و هۆیه‌شه‌وه ژماره‌یه‌كی زۆر مه‌ده‌نی کوژران، هه‌روه‌ها له شەشی نیسانی ٢٠١٩دا، فڕۆكه‌خانه‌ی پایته‌ختیان داگیر كرد.
له لایه‌كی دیكه‌وه، سوپای لیبیا له ماوەکانی رابردوودا، سه‌ركه‌وتنی زۆری به‌سه‌ر میلیشیاكانی سه‌ربه حه‌فته‌ر تۆمار كرد، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا له ١٨ی ئایاردا میلیشیاكانیان له بنكه‌ی ستراتیجی واتییه وه‌ده‌رنا و له ناوچه‌كانی خۆرئاوای وڵاتیش ژماره‌یه‌كی زۆر ناوچه‌یان كۆنترۆڵكرده‌وه.
یه‌كه‌كانی سوپا له رۆژانی ٢٢-٢٤ی ئایاردا، ناوچه‌یه‌كی بەرفراوانیان له باشووری ته‌رابلوسی پایته‌خت له میلیشیاكانی حه‌فته‌ر پاككرده‌وه كه كامپه سه‌ربازییه‌كانی یه‌رمووك، حه‌مزه و تیكبالی-یان له‌نێودابوو و به‌ره‌و باشوور پێشڕه‌ویان كرد.