بەغدا
سەرۆكی ئیئتیلافی موتەحیدون ئوسامە نوجێفی لە بەیاننامەیەكدا دوو تەوەری باسی كردووە یەكەمیان دامەزارندنی هەرێمی سەربەخۆییە بۆ پارێزگاكان و دووەمیان قەیرانی عێراقە.
لە تەوەری یەكەمدا نوجێفی گوتویەتی: "بەپێی دەستوور پارێزگاكان مافی خۆیانە هەرێمی سەربەخۆ دامەزرێنن و رابگەیەنێن، ئامانجی ئێمە سەرخستنی پرۆسەی سیاسی و پاراستنی یەكپارچەیی ئەم وڵاتە."
لە دووەم تەوەری راگەیاندراوەكەدا نوجێفی ئاماژەی بەوەكردووە، عێراق لە بەردەم دوو رێگەدایە یەكەمیان ئەوەیە كە دەبێ حكومەتی داهاتوو بە شێوەی شەراكەتی راستەقینە هەموو لایەنە سیاسییەكان بێ بۆ ئەوەی قەیرانەكە چارەسەر بكرێ، دووەمشیان ئەوەیە ئەگەر هەیە عێراق بكەوێتە ناو شەڕێكە تایفی ناوخۆیەوە، بۆیە نوجێفی گوتی: " بۆ ئەوەی ئەمەی دووەم روونەدا داوای لە هاوپەیمانی نیشتمانی دەكەم كەسێكی دیكە لە بری مالیكی بۆ پۆستی سەرۆكوەزیرانی داهاتوو كاندید بكات."
لە رۆژی رابردووش گەورە مەرجەعی باڵای شیعەكان لە عێراق عەلی سیستانی داوای لە مالیكی كرد كە خۆی بۆ خولی سێیەمی سەرۆكوەزیرانی داهاتوو كاندید نەكاتەوە.