هه‌ولێر
له هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ ئاژانسی ئانادۆڵو به‌ڕێوه‌به‌ری ئاژانسی پاراستنی هه‌رێم نه‌زهه‌ت حالی سه‌باره‌ت به زیندانی سیاسی و نهێنی له هه‌رێمی كوردستان. بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "نازانین ئه‌م هه‌واڵانه به‌ڵگه‌یه یاخود نیه‌تێكی ناپاكه؟ وه‌كو ئاژانسی ئاسایشی پاراستن قسه ده‌كه‌م ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به به‌رپرسیارێتی ئێمه‌وه‌یه زیندانی نهێنی و سیاسی نییه هه‌ركه‌سێك ده‌ستگیر ده‌كرێ به پێی یاسا مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرێ ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به تیرۆره‌وه‌یه یاسای تیرۆرمان هه‌یه كه له په‌رله‌مان ده‌رچووه، ئه‌و قسانه ره‌ت ده‌كه‌ینه‌وه زیندانی سیاسی و نهێنیمان هه‌بێ."
نه‌زهه‌ت حالی گوتیشی: "هه‌رێمی كوردستان پێشتر به قۆناغێكدا تێپه‌ریوه به‌تایبه‌تی شه‌ڕی ناوخۆ به‌داخه‌وه دۆخێكی دژوار بوو هه‌ریه‌كه له ئێمه قوربانی شتێكماندا كه نه‌مان ویست به‌ڵام ئێستا توانیومانه هه‌نگاوی باش بنێین، ئاماده‌ین هه‌ر شتێك په‌یوه‌ندی به زیندانی سیاسی و به‌ندیخانه‌ی نهێنیهوهیه له هه‌رێمی كوردستان و ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئێمه لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان و لیژنه‌ی مافی مرۆڤی په‌رله‌مان ده‌توانن بێن پرسیارمان لێ بكه‌ن هاوكاریان ده‌كه‌ین."
ئه‌و هەڤپەیڤینهی به‌ڕێوه‌به‌ری پاراستن له ئاژانسی پاراستنی هه‌رێمی كوردستان، به‌م نزیكانه بڵاو ده‌بێته‌وه.
نه‌زهه‌ت حاڵی وه‌ڵامی چه‌ند پرسێكی تر له‌باره‌ی چه‌كدارانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی- داعش. ره‌وشی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان. پشتگیردنی ئیسرائیل له سه‌ربه‌خۆی هه‌رێمی كوردستان و بوونی سه‌ركرده‌كانی به‌عس له هه‌رێم.
هه‌روه‌ها له‌باره‌ی په‌یوه‌ندی نێوان هاوڵاتییان و ده‌زگا ئاسایش پارێزه‌كان و تیرۆركردنی رۆژنامه‌نووس وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی ئانادۆڵو ده‌داته‌وه.