Şerife Çetin
07 کانوونی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 16 کانوونی دووەم 2020
برۆكسل - AA
ناتۆ رايگەياند، بە شێوەيەكى كاتى جێگۆڕى بە ژمارەيەك سەربازيان دەكەن كە لە چوارچێوەى نێردەى مەشقپێكردن لە عێراقدان.
بەرپرسێكى ناتۆ، لە روونكردنەوەيەكێدا بۆ پەيامنێرى ئاژانسى ئانادۆڵو رایگەیاند کە گرنگييەكى زۆر بە ئەمنى كارمەندانيان دەدەن.
بەرپرسەكەى ناتۆ، رايگەياند ئەوان هەموو رێككارێك دەگرنە بەر بۆ پاراستنى گيانى كارمەندانيان، هەر لەبەر ئەم هۆيە هاوپەيمانييەكە بۆ ماوەيەك كارەكانى نێردەى مەشقپێكردنى لە عێراق هەڵپەسارد.
ئەو گوتى:"بە شێوەيەكى كاتى جێگۆركى بە شوێنى بەشێك لە كارمەندانمان دەكەين لە ناوەوە و دەرەوەى عێراق."
ئەو راشيگەياند، ئەگەر دۆخى ئەمنيى عێراق ئاسايى بويەوە ئەوە نێردەكانى مەشقپێكردنى ناتۆ دووبارە لە عێراق ئامادەيە بۆ دەستبەكاربوونەوە و جەختيشى لەسەر سووربوونى هاوپەيمانى نێودەوڵەتى لەسەر بەرەنگاربوونەوەى تيرۆر كردەوە.
بەرپەرسەكەى ناتۆ، لەبەر پاراستنى ئەمنيى كارمەندەكانيان زانيارى زياترى نەدركاند.
- ٥٠٠ كارمەند لە عێراق ئەركى پێسپێردراوە
لە ساڵى ٢٠١٨دا و لەسەر داواى حكومەتى عێراق، لە بەغداى پايتەخت نێردەى ناتۆ بۆ مەشق و راهێنان لە عێراق دامەزرا و ئەرک بە نزيكەى ٥٠٠ كارمەند سپێردرا لە ئەندامانى هاوپەيمانييەكە.