Abdullah Abdulmanaf Shukur
07 کانوونی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 12 کانوونی دووەم 2020
ھەولێر - AA
سەرۆکی پێشووی ھەرێمی کوردستان، مەسعود بارزانی په‌یامێكی له‌باره‌ی دوایین پێشهاته‌كانی ناوچەکە ئاڕاسته‌ی رایگشتیی كوردستان و عێراق كرد.
بەپێی ئەو راگەیەنراوەی لە ماڵپەڕی فەرمیی مەسعود بارزانی-دا بڵاوکراوەتەوە، سەرۆکی پێشووی ھەرێمی کوردستان بەھۆی ئالِۆزیی و زیادبوونی گرژییەکان لە ناوچەکە، پەیامێکی بڵاوکردووەتەوە.
له په‌یامه‌كه‌ی مه‌سعود بارزانیدا جه‌خت له‌وه‌كراوه‌ته‌وه، "لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا بارودۆخێکی زۆر ترسناک لە ناوچەکە و عێراق ھاتووه‌ته ئاراوە و لە ھەموو لایەک ھەست بە مەترسییەکی گەورە دەکرێت". به‌پێویستیش زانراوه "لە حاڵەتێكی له‌وشێوه‌یه‌دا بۆ دۆزینەوەی چارەسەر گوێ لە عەقڵ و لۆژیك بگیرێت نەک بەدوای عاتیفە و موزایەداتی بێھوودەوه بین".
سه‌رۆكی پێشووی هه‌رێمی كوردستان هه‌روه‌ها رایگه‌یاندووه "ئێستا بارودۆخەکە لە لێواری تەقینەوەدایە، گرفتەکان زۆر ئاڵۆزن و لە دەست چوونه‌ته ده‌ره‌وه. بۆیە دەبێ لە ھەموو لایەک ئەو خەڵکەی ھەست بە لێپرسراوێتیی دەکەن بە عەقڵ و حیکمەتەوە چارەسەرێکی مەعقوول بدۆزنەوە کە لە خزمەتی گشت لایەکدا بێت".
مه‌سعود بارزانی ئاماده‌یی خۆیان بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر خستووه‌ته‌ڕوو رایگه‌یاندووه: "ئەگەر بێت و پڕۆسەی چارەسەرکردن لەسەر رێگەیەکی ئەوھا بێت ئەوە ئێمە لە یارمەتیدانی بۆ دۆزینەوەی چارەسەر درێخی ناکەین بەڵام لەگەڵ ئەوەدا نابین کە وڵات تووشی شەڕی بە وەکالەت و چارەنووسی نادیار بکات".