Tayfun Salcı,Hemın Othman Mohammed
10 ئەیلوول 2017•نوێکردنەوە: 11 ئەیلوول 2017
له‌نده‌ن - AA
سكرتێری گشتیی ناتۆ، یانس ستۆڵتنبێرگ ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه كۆریای باكوور بووه‌ته هه‌ڕه‌شه‌ی جیهانی، له‌به‌رئه‌وه پێویسته ئه‌و وەڵامه‌ی ده‌درێته‌وه جیهانی بێت.
له لێدوانێكیدا بۆ كه‌ناڵی بی بی سی، یانس ستولتنبێرگ باسی له‌وه كرد كه به هۆی ئه‌وه‌ی كۆریای باشوور و ژاپۆن هاوبه‌شی نزیكی ناتۆن له نزیكه‌وه چاودێری رووداوه‌كانی ده‌كه‌ن له كۆریای باكوور و، گوتی: "هه‌ڵسوكه‌وتی بێباكی كۆریای باكوور هه‌ڕه‌شه‌كی جیهانیه و، پێویسته وه‌ڵامیكی جیهانی بدرێتنهوه، به‌دڵنیایشه‌وه ناتۆ تیادا ده‌بێت".
یانس ستولتنبێرگ ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه داوا له كۆریای باكوور ده‌كه‌ین واز له به‌رنامه‌ی ناوه‌كی، به‌رنامه‌ی مووشه‌كی و تاقیكردنه‌وه‌ی زیاتر بهێنێت، جه‌ختیشی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه ئه‌و تاقیكردنه‌وانه پیشێلكردنی بڕیاره‌كانی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تیه و، هه‌ڕه‌شه‌ن بۆ سه‌ر ئاشتیی و سه‌قامگیری جیهانیی.
له وه‌ڵامی پرسیارێكدا سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه ئایا دوورگه‌ی گوامی ئه‌مریكا كه ئامانجی كۆریای باكووره ده‌چێته چوارچێوه‌ی پێنجه‌مین مادده‌ی ناتۆوه یان نا؟ یانس ستولتنبێرگ رایگه‌یاند کە نایانه‌وێت له‌و باره‌یه‌وه قسه‌وقسه‌ڵۆك بكرێت و، گوتی: "ئه‌وه‌ی له ئێستادا تیشكمان خستووه‌ته سه‌ر پێشكه‌شكردنی هاوكاریه بۆ چاره‌سه‌ری ئاشتیانه‌ی ئه‌م هاوپه‌یمانێتیه و، فشارخستنه سه‌ر كۆریای باكووره بۆ راگرتنی تاقیكردنه‌وه‌ی ناوه‌كی و مووشه‌كی. لایه‌نی گرنگی ئه‌وه‌یش جێبه‌جێكردنی سزاكانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه له لایه‌ن هه‌موو وڵاتانه‌وه به ته‌واوی و به شێوه‌یه‌كی شه‌فاف به‌سه‌ر كۆریای باكووردا. له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌وه ئامڕازێكی كاریگه‌ره بۆ هاوكاریكردن له دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری سیاسیی ئاشتیانه بۆ جیاوازیه‌كان، هه‌روه‌ها یه‌كێكیشه له باشترین ئامڕازه‌كانی به‌رده‌ستمان".
له وه‌ڵامی پرسیارێكدا سه‌باره‌ت به به‌راوردكردنی كێشه‌ی كۆریای باكوور و قه‌یرانی كوبا، یانس ستولتنبێرگ رایگه‌یاند "له كاتی قه‌یرانی مووشه‌كی كوبادا جه‌نگی سارد و دووبلۆكی سه‌ربازی مه‌زن هه‌بوون. له ئیستادا وڵاتێك هه‌یه كه بچووكه به‌ڵام زۆر بێباكه و مه‌ترسیداره. په‌ره به‌و چه‌كانه ده‌دات كه مه‌ترسین له‌سه‌ر ئاسایش و سه‌قامگیری جیهانی. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا كۆمه‌ڵگایه‌ك هه‌یه كه یه‌كگرتووه و فشار ده‌كات بۆ راگرتنی به‌رنامه‌ی ئه‌و ولاته".
له وه‌ڵامی پرسیارێكدا كه ئایا ده‌زانن كۆریای باكوور چی ده‌وێت یان نا؟ یانس ستولتنبێرگ گوتی: "ئه‌وه‌ی ده‌یبینین وڵاتیك هه‌یه كه خوازیاره باجێكی مه‌زن بدات بۆ په‌ره‌پێدانی مووشه‌كه‌كان و چه‌كه ناوه‌كیه‌كان، پێموایه كه هۆكاری سه‌ره‌كی ئه‌وه‌یش پاراستنی رژێمه".