Sayed Khodaberdi Sadat,Hemın Othman Mohammed
10 ئەیلوول 2017•نوێکردنەوە: 17 ئەیلوول 2017
مه‌زاری شه‌ریف - AA
رێكخراوی تیرۆریستیی داعش و تاڵیبان له شارۆچكه‌ی كوش ته‌په‌ی ویلایه‌تی جوزجانی باكووری ئه‌فغانستان، 33 هاووڵاتی مه‌ده‌نیان رفاند.
قایمقامی كوش ته‌په، ئامینوڵڵا ئامین ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه رێكخراوی تیرۆریستیی داعش له ناوچه‌ی چامكا چوكور ئۆتۆمبێلێكی راگرتووه كه له كوش ته‌په‌وه ده‌ڕۆیشت بۆ شاری شیبیرگان و، به تۆمه‌تی هه‌بوونی په‌یوه‌ندی به تاڵیبانه‌وه 13 هاووڵاتی ناوی رفاندووه.
ئامین باسی له‌وه‌یش كرد كه چه‌كدارانی تاڵیبان له ناوچه‌ی گاردانی كوش ته‌په، به تۆمه‌تی پشتیوانیكردنی داعش 20 هاووڵاتییان رفاندووه كه له شارۆچكه‌ی دهرزابی جوزجانهوه چوون بۆ شاری شیبیرگان. هاوكات ئامین ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو كه نازانرێت هه‌ردوو رێكخراوه‌كه هاووڵاتییه رفێنراوهكانیان بردووه بۆ كوێ.
ئامین ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو كه ئه‌و هاووڵاتییانه‌ی تاڵیبان رفاندوونی له ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی داعش ده‌ژین.
تا ئێستا هه‌ردوو رێكخراوه‌كه هیچ روونكردنه‌وه‌یه‌كیان له‌سه‌ر بابه‌ته‌كه بڵاونه‌كردووه‌ته‌وه.
له لایه‌كی دیكه‌وه، دوێنێ له ناوچه‌ی كوش ته‌په شه‌ڕو پێكدادان له نێوان تیرۆریستانی داعش و تاڵیبان روویدا، كه كوژرانی سێ چه‌كداری تاڵیبان و دوو چه‌كداری داعشی لێكهوتهوه.