Zana Natık Kerem
16 شوبات 2017•نوێکردنەوە: 17 شوبات 2017
نەینەوا ــ AA
شانەی راگەیاندنی جەنگی سەرەبە وەزارەتی بەرگری عێراق رایگەیاند كە بەهۆی بۆردومانی ئاسمانی كە ئامانجەکانی داعشی لە رۆژئاوای مووسڵ كردە ئامانج، پێنج سەركردەی داعش كوژران كە لەنێویانیاندا والی مووسڵ هەیە.
لە راگەیانراوێكدا كە شانەی راگەیاندنی جەنگی بڵاوی كردووەتەوە ئاماژە بەوە دراوە كە پست بەستن بە زانیارییەكانی هەواڵگری سەربازی، فڕۆكەكانی هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی، بارەگایەكی گردبوونەوەی داعشیان لە گەڕەكی ١٧ی تەمووز رۆژئاوای مووسڵ بۆردومان كرد.
لە بەیاننامەكەدا هاتووە كە لە ئاكامی بۆردومانەكە، بەرپرسی گواستنەوەی داعش، ناسراو بەحەمادی ئەحمەد سماق و والی مووسڵ، ناسراو بەحامد ئەحمەد ئیبراهیم و بەرپرسی میوانخانەكانی داعش ناسراو بەئەبو خەلدون كوژران.
هەر لە بەیاننامەكەدا ئاماژە بەوە دراوە كە لەلایەكی دیكەوە فڕۆكەكانی هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی، ئۆتۆمبێلێكی داعشیان لە ناوچەی سرجخانە لە رۆژئاوای مووسڵ بۆردومان كرد كە بەهۆیەوە گەورە تیرۆریست حەقی ئیسماعیل عوێد ناسراو بەئەبو ئەحمەد كە پۆستەكەی دیار نییە لەگەڵ بەرپرسی هەواڵگری داعش لە ویلایەتی نەینەوا، ناسراو بە ئەبو مەھا كوژران.