Abdullah Shukur
17 شوبات 2017•نوێکردنەوە: 18 شوبات 2017
ئەنبار
بەرپرسێكی گەورەی رێكخراوی تیرۆریستی داعش لە پارێزگای ئەنبار بەهۆی هێرشی ئاسمانی هێزەكانی هاوپەیمانان، كوژرا.
عەقید لە سوپای عێراق، وەلید دلێمی بەئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاند كە فڕۆكەیەكی سەربە هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی ئۆتۆمبێڵێكیان لە شارۆچكەی قائم سەربە پارێزگای ئەنبار كردووەتە ئامانج.
دلێمی رایگەیاند كە بەهۆی هێرشەكەوە چەكدارانی ناو ئۆتۆمبێڵەكە كوژراون كە بەرپرسێكی گەورەی رێكخراوی تیرۆریستی داعش بەناوی محەمەد غەسا عەبدولعەزیز ئەلخەیان-یشی لەنێودایە.
شارۆچكەی قائم لە ساڵی 2014وە لە ژێر كۆنترۆڵی رێكخراوی تیرۆریستی داعش دایە.