Hemin Hüseyin
16 شوبات 2017•نوێکردنەوە: 17 شوبات 2017
هەولێر-AA
سەرۆکی هەرێمی کوردستان، مەسعود بارزانی، بە مەبەستی بەشداریکردن لە کۆنفرانسی ئاسایشی جیھانی لە شاری میونغی ئەڵمانیا لەگەڵ شاندێکی سەربازی و سیاسی ھەرێمی کوردستان لەرێگەی فڕکەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێر بەرەو دەرەوەی کوردستان بە رێکەوت.
لە پەراوێزی ئەو کۆنفرانسەدا سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ ژمارەیەک سەرکردە و بەرپرسە سیاسیەکانی وڵاتانی بەشداربوو کۆدەبێتەوە.
جێگەی ئاماژەپێدانە لەو سەردانەدا هەریەک لە سکرتێری حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان، محەمەد حاجی مەحمود و ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، شێخ جەعفەر شێخ مستەفا و ئەندامی مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان، فەریقی یەکەم عومەر عوسمان و سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان، دکتۆر فوئاد حوسێن و ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان، ھێمن ھەورامی و بریکاری وەزارەتی پێشمەرگە، ئەنوەر حاجی عوسمان یاوەری سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەکەن.