پاریس
ھۆلاند رایگه‌یاند وڵاته‌كه‌ی له‌سه‌ر داخوازی حكومه‌تی عێراق بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش، به‌شداری هێرشی ئاسمانیی ده‌كا.
له سه‌ره‌تای هاتنه سه‌ر ده‌سه‌ڵاتییه‌وه تا ئێستا، ھۆلاند له كۆنگره‌ی رۆژنامه‌نوانی نه‌ریتیدا كه ساڵانه یه‌كجار له كۆشكی ئه‌لیسا به‌ڕیوه‌ده‌چێ، گرنگییه‌كی باشی به رۆژنامه‌نووساندا.
له‌و كۆنگره رۆژنامه‌نووسییه‌دا كه نزیكه‌ی 350 رۆژنامه‌نووسی ناوخۆ و بیانی به‌شدارییان تیادا كرد. ھۆلاند بۆچوونه‌كانی له‌باره‌ی سیاسه‌تی ناوخۆ و ده‌ره‌وه خسته‌ڕوو.
سەرکۆماری فەڕەنسا ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه گرنگترین پێشینه‌ی كاره‌كانی ده‌سته‌به‌ركردنی ئاسایش و ئارامییه بۆ هاوڵاتییانی و رایگەیاند، كه داعش له‌سه‌ر ئاستی هەرێمیی و جیهانیدا "هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی جدی دروستكردووه."
له‌باره‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش، ھۆلاند رایگه‌یاند كه حكومه‌تی عێراق داوای لێكردووە پاڵپشتی ئاسمانییان پێشكه‌ش بكه‌ن.
گوتیشی: "له‌سه‌ر ئه‌و داخوازییه‌ی حكومه‌تی عێراق بڕیارمداوه پشتیوانی ئاسمانییان پیشكه‌ش بكه‌ین، به‌ڵام له رێی وشكانییه‌وه به‌شداری ئۆپه‌ڕاسیۆنه‌كان ناكه‌ین."