به‌رلین
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو رایگه‌یاند "هاتنی هه‌ر تیرۆرستێك یان جه‌نگاوه‌رێكی بیانی بۆ ئه‌و ناوچه‌یه، مانای هه‌ڕه‌شه‌یه بۆسه‌ر توركیا."
دوای ته‌وابوونی كۆیوونه‌وه‌ی چاوش‌ئۆغڵو له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا فرانك واڵته‌ر شتاینمایه‌ر، له بینای وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی هاوبه‌ش رێكخرا.
چاوئۆغلو ئاشكرایكرد كه له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا تاوتوێی ره‌وشی عێراق و سوریا كراوه، به تایبه‌تی له‌باره‌ی باشتركردنی ره‌وشی ئاوه‌ره‌كان له توركیا و ئوردن و لوبنان.
راشیگه‌یاند كه په‌نابه‌ران له توركیا هیچ كێشه‌یه‌كیان نییه و ره‌وشیان باشه، به‌ڵام پێویسته یارمه‌تی پێشكه‌ش به ئوردن و لوبنان له‌وباره‌یه‌وه بكرێ.
چاوش‌ئۆغڵو له‌باره‌ی هاتنی جه‌نگاوه‌رانی بیانی بۆ ناوچه‌كه گوتی: "دڵگرانین به‌و تۆمه‌تانه‌ی له‌باره‌ی جه‌نگاوه‌رانی بیانی له سوریا و عێراق ئاڕاسته‌ی توركیا كراوه، هاتنی هه‌ر جه‌نگاوه‌رێكی بیانی بۆ ناوچه‌كه ده‌بێته هه‌ڕه‌شه بۆسه‌ر توركیا، ئێمه له‌و بابه‌ته بهرقهرارین، چونكه توركیا ماوه‌یه‌كی زۆره به‌ره‌نگاری تیرۆر ده‌بێته‌وه."
جه‌ختی لهوهشكردهوە كه هه‌ماهه‌نگی و ئاڵوگۆڕكردنی زانیاری له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاتانه‌ی كه جه‌نگاوه‌رانی لێوه دێ زۆر گرنگه، "پێویسته رێگری له‌و كه‌سانه بكیرێ كه به نیازن بۆ شه‌ڕكردن بێنه ناوچه‌كه، ئه‌گه‌ر نه‌شكرا ئه‌وە پێویسته توركیا له‌وباره‌یه‌وه ئاگه‌دار بكرێته‌وه."
چاوش‌ئۆغڵو باسی له‌وه‌كرد كه توركیا به‌پێی ئاگاداركردنه‌وه‌ی ئه‌و وڵاتانه‌ی كه جه‌نگاوه‌رانی لێوه دێ تا ئێستا شەش هه‌زار كه‌سی له لیستی هاتنی قه‌ده‌غه‌كراوان داناوه، به‌وه‌ش ئه‌و كه‌سانه ناتوانن بێن بۆ توركیا.