ئیستەنبوڵ
سەركۆماری توركیا رەجەب تەیب ئەردۆغان بەشداری لە دووەمین كۆبوونەوەی ساڵی 2014ی كۆنسەی راوێژكاریی باڵای كۆمەڵەی پیشەساز و كارسازانی توركیا كرد و تیایدا گوتەیەكی پێشكەشكرد.
ئەردۆغان گوتی: "دوور یان نزیك، لە سایەی ھەوڵە چڕەكانمان سەقامگیری بەسەر عێراق و سوریادا زاڵدەبێ، لە ھەردوو وڵاتیش لایەنگری یەكپارچەیین. لە فەلەستینیش لایەنگری چارەسەرییەكی دادوەرانەین."
جەختی لەوەش کردەوە كە توركیا وڵاتێك دەبێ لە ھەموو ئەو قەیرانە ناوچەییانە "بە سەركەوتوویی و بە شێوەیەكی بەھێزتر دەردەكەوێ."