ئیستەنبوڵ
بارۆسۆ لە میانی كۆڕبەندی ئابوری جیهانیدا وتارێكی پێشكە شكرد و ئاماژەی بەوەدا كە رۆڵی توركیا لەو ناوچەیەی كە تێیدایە زۆر گرنگە.
هەروەها بارۆسۆ رایگەیاند: وەرگرتنی زیاتر لە یەك ملیۆن ئاوارەی سوریا و پەنادانی زۆرێك لە ئاوارە كوردەكان لەم ماوەیەیدا لەلایەن توركیاوە كارێكی سەركەوتووە و زۆر كاریگەرە.
هاوكات ناوبراو ئاماژەی بەوەشدا بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەموو ئەو ئاستەنگانەش، توركیا پێویستی بە یەكێتی ئەوروپا هەیە، ئەویش كاتێك سەردەگرێت كە هەموومان پێكەوە هەنگاو بنێین. راشیگەیاند زۆر بوار هەن كەدەتوانین هاریكاری یەكتری بكەین ، لەوانە كاروباری دەرەوە و رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و ئابووری بازرگانی و ووزە و بگرە بواری كۆچ و ڤیزەش.
بارۆسۆ باسی لەوەش كرد، كە یەكێتی ئەوروپا لەسەر پرسی داعش یەكیان گرتووە و گوتی: "باس لە ٢٨ وڵاتی دیموكرات دەكەین، من بەشەو رۆژ لەم ناوچەیە كاردەكەم، دەبێت سەرچاوە سەربازییەكانی ناوەڕاستی ئەوروپا بخرێنە حاڵەتی ئامادەباشیەوە ، با روون و رەوان قسە بكەین، لەرووی گشتیەوە فەڕەنسا و ئەڵمانیا جیاوازیان هەیە، دەبێت ئەم جیاوازیانەش لەبەرچاو بگرین، هیچ گومان لەوەدانییە كە یەكێتی ئەوروپا سەرتاپا خاوەنی پەیمانی خۆیەتی."
نابێت رووبەڕووبوونەوەی داعش تەنیا قەتیس بكەین لەودەستەواژە كۆنەی كە رۆژئاواهەیبوو بۆ تیرۆر. لەبەرامبەر دیموكراسی و بەهاكانماندا شەڕی پیرۆز دەكەین، هەڵبەت لە ئەسڵدا ئەم هەڕەشانەی تیرۆر بۆ سەر وڵاتانی موسوڵمانی ناوچەكەیە، زۆر گرنگە كاتێك وڵاتانی موسوڵمان و كۆمەڵگەكانی دەڵێن ئێمە هیچ پەیوەندییەكمان بەمانەوە نیە، تەنیا بە وڵاتانی دەرەوە كێشەكە چارەسەر ناكرێت، دەبێت وڵاتانی ناوچەكە لە شەڕەكەدا نیشانی سەركردایەتی خۆیان بدەن.
بارۆسۆ ئاماژەی بەوەشدا ناكرێت بڵێیی ئەوەتا ئەمریكا یان ئەوروپا دێن و كێشەكە چارسەر دەكەن ، بەڵكو دەبێت وڵاتانی ناوچەكە بۆ چارەسەر كردنی كێشەكە هەوڵبدەن ،چونكە یەكەم ئامانج ئەوانن.