ئیستەنبوڵ
بە پێی ئەو زانیاریانەی كە لە سەرچاوەكانی سەرۆكایەتی وەزیرانی توركیا وەرگیراوە، ئەحمەد داودئۆغڵو سەرۆكوەزیرانی توركیا بە بۆنەی جەژنی قوربان پیرۆزبایی لە حەیدەر عەبادی سەرۆكوەزیرانی عێراق كردووە.
لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەكەی هەردوولا تاوتوێی دوا پێشهاتەكانی ناوچەكە كراوە و جەخت لەسەر زیاتر سەردان لە ئاستی جیاواز لە نێوان ھەردوو وڵات كراوەتەوە.
هەر بە پێی سەرچاوەكانی سەرۆكایەتی وەزیران لە چەند رۆژی داهاتوو ئاستی سەردانەكانی ھەردوو وڵات بڵاو دەكرێتەوە.