Zana Natık Kerem
09 مای,س 2020•نوێکردنەوە: 10 مای,س 2020
بەغدا ــ AA
سەرۆكوەزیرانی عێراق، مستەفا كازمی رایگەیاند كە مووچەی خانەنیشینان خەرج دەكرێت و جەخت دەكاتەوە لەسەر ئەوەی كە بەهیچ شێوەیەك ئەو كەسانە فەرامۆش ناكات كە تەمەنی خۆیان لە خزمەتكردنی وڵات تەرخانكردووە.
مستەفا كازمی لە هەژماری خۆی لە لە تۆڕی كۆمەڵایەتی توویتەر ئەوەی نووسییوە "خانەنشین و هەژاران كەسوكاری منن و هەر بۆیە لە خاڵی یەكەمدان لە لیستی كاری لەپێشنەمان".
ئەوەشی نووسیوە: "رێگە نادەین شەوێك عێراقییەك بخەوێت تا حكوومەت پابەندبوونەكانی خۆی لە بەرامبەریدا جێبەجێ نەكات".
مستەفا كازمی جەخت لەوە دەكاتەوە، مووچەی خانەنشینان خەرج دەكرێت و بەهیچ شێوەیەكیش ئەو كەسانەی كە چاكەیان بەسەرەوە هەیە و تەمەنی خۆیان لە خزمەتكردنی وڵات تەرخانكردووە فەرامۆش ناكات و حكومەتیش خزمەتیان دەكات.