Muhammed Ali Kamal
08 مای,س 2020•نوێکردنەوە: 11 مای,س 2020
سلێمانی - AA
ئه‌نجوومه‌نى باڵای سیاسیی یه‌كێتیی نیشتمانیى كوردستان نامه‌یه‌كی ئاراسته‌ى مسته‌فا كازمى كرد و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ ده‌خوازێت، هاوكات داوای یه‌كخستنه‌وه‌ی ریزی كوردایه‌تیی ده‌كات.
له سه‌ره‌تای نامه‌كه‌دا كه به‌رواری ئه‌مڕۆی له‌سه‌ره، ئه‌وه وهبرهێنراوهتهوه، كه په‌رله‌مانى عێراق، به زۆرینه‌ى رێژه‌یی مسته‌فا كازمی و زۆرینه‌ى وه‌زیره‌كانى، وه‌كو سه‌رۆكى حكوومه‌ت و حكوومه‌تى نوێی عێراق، په‌سه‌ندكردووه و تێیدا هاتووه:
"هه‌ڵبژاردنى ئه‌م كابینه‌یه، له دۆخێكى جیهانى و ئیقلیمى ناوخۆیی دژوار‌دا، كه جگه له مه‌ترسیه به‌رده‌وامه‌كانى په‌تاى كۆرۆنا، قه‌یرانى دارایی كوشنده و كێشمه‌كێشی مه‌ترسیدارى سیاسه‌تى نێوده‌وڵه‌تیى و ئیقلیمییش، به‌رپرسیارێتى كابینه‌كه‌ی قورس‌تر بووه".
جه‌ختیش له‌وه‌كراوه‌ته‌وه كه، ئه‌وه‌ته‌ی عێراق دووچارى قه‌یران هاتووه، یه‌كێتى به‌رده‌وام، په‌یڕه‌وى له رێبازى مام جه‌لال كردووه و ده‌كات، كه كورد و یه‌كێتیى نیشتمانیى، به‌شێكى چاره‌سه‌رى كێشه‌كان بن، له‌سه‌ر بنه‌ماى هاوسه‌نگى له‌نێوان پێكهاته‌كانى عێراق و به‌غدا و هه‌رێمى كوردستان.
هه‌روه‌ها له به‌شێكی دیكه‌ی نامه‌كه‌دا هاتووه: "ئاشكرایه، جگه له كێشه‌ى تیرۆرستان و پاشماوه‌ى هێزى رووخاوى سه‌دام، پابه‌ند نه‌بوون به ده‌ستوورى هه‌میشه‌یی عێراق، هه‌تا راده‌ى به‌كارهێنانى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى كوردستان و ده‌ستى ده‌ستى كردن به مادده‌ى ١٤٠ى ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان، وه‌كو كارتى فشار له‌لایه‌ن حكوومه‌ته‌كانى به‌غداوه، به‌شێكى بنچینه‌یی كێشه چارهسهرنهكراوهكانى نێوان به‌غدا و هه‌ولێرن، ئه‌مه له كاتێكدایه، ئه‌گه‌ر مادده‌كانى ده‌ستوور دوور له روانگه‌ى ته‌سكى ده‌سه‌ڵاتخوازیى ئه‌م و ئه‌و پێكهاته، جێبهجێكرابان، بێگومان عێراق ده‌یتوانى له‌كێشه‌ى نه‌خوازراوى، به قه‌یرانى دارایی و گه‌نده‌ڵی، خۆی بپارێزێ".
پێداگریی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش كراوه كه، كازمى و كابینه‌ى نوێی عێراق، به‌رپرسیارێتى گه‌وره و هه‌ستیاریان له‌سه‌ر شانه، كه ئه‌گه‌ر به هاوكارى هه‌موو لایه‌ك دابیننهكرێ و شه‌قامى ناڕه‌زایی جه‌ماوه‌ریش رازی نه‌كرێ، سه‌ركه‌وتن ده‌سته‌به‌ر نابێ.
له كۆتایی نامه‌كه‌دا، سه‌باره‌ت به دۆخی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان و ناوماڵی كورد، هاتووه: "هێزه كوردستانییه‌كانیش، پێویسته، كێشه لاوه‌كییه‌كان ئارامبكهینهوه و ریزى كوردایه‌تى یه‌كبخه‌ینه‌وه، به ئاراسته‌ى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان له به‌غدا، له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوورى عێراق و رێكه‌وتنى سیاسی و ئابوورى نوێ، به‌و ئومێده‌ى، ده‌روازه‌یه‌ك بكرێته‌وه، له كوردستانیشدا، داخوازییه بنچینه‌ییه‌كانى خه‌ڵك، له پێشه‌وه‌دا مووچه و گرفته‌كانى بازاڕ و كاسبی و پرۆژه‌كان دابینبكرێ، دۆخه‌كه له‌خۆبوردن و سیاسه‌تى به‌رپرسیارێتى نوێی گه‌ره‌كه".