Hawkar Yaseen
21 تەمووز 2020•نوێکردنەوە: 21 تەمووز 2020
هەولێر - AA
هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لاهور شێخ جەنگی بە سەردانێک لە شاری هەولێرە و بەپێی زانیارییەکانی ئاژانسی ئانادۆڵو ئێوارەی ئەمڕۆ لەگەڵ ژمارەیەک لە نوێنەر و کۆنسوڵی وڵاتان دیدار و کۆبوونەوەی دەبێت.
ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی، ئارێز عەبدوڵا بە ئاژانسی ئانادۆڵوی رایگەیاند: "هاوسەرۆکی یەکێتیی، لاهور شێخ جەنگی بەیانی ئەمڕۆ گەیشتە شاری هەولێر، ئەجێندا و ئامانجی سەردانەکەی حزبییە و بۆ کۆبوونەوەیە لەگەڵ ئۆرگانە حیزبییەکانی خۆماندا".
دەربارەی ئەوەی کۆبوونەوەی لەگەڵ حزب و لایەنەکانی دیکە دەبێت، ئارێز عەبدوڵا گوتی: "زانیارییم نییە کە لەگەڵ هیچ لایەنێکی دیکە بەرنامەی کۆبوونەوەی هەبێت".
لەدوای ههڵبژێردرانی وهك هاوسهرۆكی یهكێتیی نیشتمانیی كوردستان له دوایین كۆنگرهی حزبهكهیدا، ئەمە یەکەمین سەردانی لاهور شێخ جەنگی-یە بۆ هەولێر و لە ناوخۆی یهكێتییدا بەوە ناسراوە سەرکردایەتی ئەو رەوتە دەکات کە ناکۆکن لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان.