Enes Kaplan,Muhammet Ali Kemal
15 مای,س 2019•نوێکردنەوە: 15 مای,س 2019
ئه‌نقه‌ره- AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له رێوڕه‌سمێكی فه‌رمییدا پێشوازیی له سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، عادل عه‌بدولمه‌هدی كرد.
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، دوای گه‌یشتنی، له ده‌روازه‌ی سه‌ره‌كی كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا، پێشوازیی له عادل عه‌بدولمه‌هدی كرد. پاش ئه‌وه‌ی له چوارچێوه‌ی رێوڕه‌سمی پێشوازییهكهدا ئه‌ردۆغان و عه‌بدولمه‌هدی له‌شوێنی دیارییكراوی خۆیان راوه‌ستان، له‌گه‌ڵ ته‌قاندنی ٢١ تۆپدا سروودی نه‌ته‌وه‌یی هه‌ردوو وڵات لێدرا.
عه‌بدولمه‌هدی به زمانی توركی سڵاوی له سه‌ربازانی پێشوازییكار كرد و له رێوڕه‌سمه‌كه‌دا ئاڵا و سه‌ربازه‌كانی ئه‌و ١٦ ده‌وڵه‌ته توركه‌ی له مێژوودا دامه‌زراون، نوێنه‌رایه‌تیی ده‌كران.
دوای ناساندی شاندی هه‌ردوو وڵات، ئه‌ردۆغان و عه‌بدولمه‌هدی، له‌سه‌ر پلیكانه‌كان و له‌به‌رده‌م ئاڵای توركیا و عێراقدا، ته‌وقه‌یان كرد و له‌لایه‌ن رۆژنامه‌وانانه‌وه وێنه‌یان گیرا.
سه‌ركۆماری توركیا و سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق پاش كۆبوونه‌وه‌ی دووقۆڵی و كۆبوونه‌وه‌ی نێوان شانده‌كان، كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیی هاوبه‌ش سازده‌كه‌ن.
له رێوره‌سمه‌كه‌دا هه‌ریه‌ك له وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو، وه‌زیری ژینگه و شارسازیی، مورات كوروم، وه‌زیری وزه و سه‌رچاوه سرووشتییه‌كانی، فاتیح دۆنمه‌ز، وه‌زیری گه‌نجینه و دارایی، به‌رات ئاڵبایراك، وه‌زیری به‌رگریی، خولوسی ئاكار، وه‌زیری پیشه‌سازیی و ته‌كنه‌لۆژیا، موسته‌فا ڤارانك، وه‌زیری كشتوكاڵ و دارستان، به‌كر پاكدهمیرلی، وه‌زیری بازرگانی، روخسار په‌كجان، وه‌زیری گواستنه‌وه و ژێرخان، مه‌همه‌ت جاهیت تورهان و سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار، فه‌خره‌دین ئاڵتون، ئاماده‌بوون.