هۆڵه‌ندا مه‌شقپێكردنی سوپای عێراق و هێزه‌كانی پێشمه‌رگەی هه‌ڵپه‌سارد
سه‌ربازانی سوپای هۆڵه‌ندا به‌هۆی هه‌ڵكشانی ئاستی گرژییه‌كان له ناوچه‌كه، مه‌شق پێكردنیان به سه‌ربازانی سوپای عێراق و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌یان راگرت.
Netherlands
لاهای - AA
سه‌ربازانی سوپای هۆڵه‌ندا به‌هۆی هه‌ڵكشانی ئاستی گرژییه‌كان له ناوچه‌كه، مه‌شق پێكردنیان به سه‌ربازانی سوپای عێراق و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌یان راگرت.
له‌و هه‌واڵانه‌ی كه له میدیای هۆڵه‌ندادا بڵاوكراونه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه‌كراوه به‌هۆی هه‌ڕه‌شه‌یه‌كه‌وه سوپای هۆڵه‌ندا چالاكییه‌كانی مه‌شقپێكردنی بۆ ماوه‌یه‌ك هه‌ڵپه‌ساردووه.
له هه‌واڵه‌كه‌دا گوته‌بێژی راگه‌یاندنی سوپا نه‌یویستووه باس له جۆری هه‌ڕه‌شه‌كه بكات و جه‌ختی له‌وه‌كردووه‌ته‌وه كشاندنه‌وه‌ی ٥٠ سه‌ربازی سوپای هۆڵه‌ندا كه هه‌رێمی كوردستان مه‌شق به هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ده‌كه‌ن، له ئێستادا جێگه‌ی باس نییه و ته‌نها چالاكییه‌كانی مه‌شقپێكردن هه‌ڵپه‌سێردراون.
هه‌ر ئه‌مڕۆ گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌ڵمانیا، یه‌نس فڵۆسدۆرف، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانییدا له به‌رلین ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد سه‌ربازانی سوپای ئه‌ڵمانیا چالاكییه‌كانی مه‌شقپێكردنیان به سوپا له عێراق راگرتووه و ئه‌م بڕیاره‌ش به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاتانه‌ی كه به هه‌مان ئاڕاسته كارده‌كه‌ن، دراوه.
هاوكات باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له به‌غدا داوای له كارمه‌ندان و هاووڵاتییانی وڵاته‌كه‌ی كرد عێراق جێبهێڵن و ژماره‌یه‌ك رێنمایی بڵاوكرده‌وه.
.