Hakan Çopur,Muhammet Ali Kemal
09 نیسان 2018•نوێکردنەوە: 10 نیسان 2018
واشنتۆن - AA
له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌ی نێوان سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ و سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، حه‌یده‌ر عه‌بادی-دا جگه له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر باسی هێرشه كیمیاییه‌كه‌ی رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د له غوته‌ی خۆرهه‌ڵات كرا.
كۆشكی سپی راگه‌یه‌نراوێكی له‌باره‌ی په‌یوه‌ندیی ته‌له‌فۆنیی نێوان تره‌مپ و عه‌بادی بڵاوكرده‌وه.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه "سه‌رۆك تره‌مپ و سه‌رۆكوه‌زیران عه‌بادی، تاوتوێی دۆخی سووریا و ئه‌و هه‌واڵانه‌ی باس له هێرشێكی كیمیایی گریمانه‌كراوی تۆقێنه‌ر له نزیكی دیمه‌شق ده‌كه‌ن، كردووه".
ئاماژه به‌وه‌شكراوه عه‌بادی سوپاسی تره‌مپی كردووه بۆ ئه‌و پشتیوانییه‌ی له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعشدا ئه‌مریكا پێشكه‌شی عێراقی كردووه و تیایدا هاتووه "جگه له‌وه هه‌ردوولا باسی خێراكردنی پرۆسه‌ی پاككردنه‌وه‌ی پاشماوه‌كانی داعش و پێویستیی پێكه‌وه كاركردنیان له به‌رامبه‌ر هه‌ڕه‌شه‌كانی ناوچه‌كه‌دا كردووه".
هه‌روه‌ها تره‌مپ و عه‌بادی جه‌ختیان له گرنگیی یه‌كێتیی و یه‌كپارچه‌یی عێراق به‌ر له هه‌ڵبژاردنه‌كان كه نزیك ده‌بێته‌وه، كردووه‌ته‌وه.
ئێواره‌ی رۆژی شەممە، رژێمی ئه‌سه‌د چه‌كی كیمیایی له شارۆچكه‌ی دوما كه دوایین ناوچه‌یه له غوته‌ی خۆرهه‌ڵاتی گه‌مارۆدراو به‌ده‌ست هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆنه‌وه بێت، به‌كارهێنا. له ئه‌نجامی هێرشه‌كه‌شدا، ٧٨ كه‌س کوژران و دەیانی دیکەیش باری ته‌ندروستییان به هۆی گازهكهوه تێكچوو.
هاوكات تره‌مپ له تویتێكدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی رایگه‌یاندووه "سه‌رۆك پوتین، رووسیا و ئێران له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پشتیوانیی له ئه‌سه‌دی ئاژه‌ڵ ده‌كه‌ن، به‌رپرسیارن. باجی گه‌وره ده‌دات".