Zana Natık Kerem
04 تشرینی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 05 تشرینی دووەم 2018
بەغدا ــ AA
سەرۆکوەزیرانی عێراق، عادل عەبدولمەھدی سەرۆکوەزیرانی پێشوو، حەیدەر عەبادی و سەرجەم وەزیرەکانی کابینەی پێشووی خانەنشین کرد.
لە بەڵگەنامەیەکدا کە ئاژانسی ئانادۆڵو لێی ئاگادارە ئەوە ئاشکراکراوە کە حەیدەر عەبادی و سەرجەم وەزیرەکانی کابینەی پێشوو خانەنشینکراون.
بەڵگەنامەکە بریتییە لە فەرمانێک کە لە لایەن سەرۆکوەزیران، عادل عەبدولمەھدی لە ٢٥ی مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی ٢٠١٨ دەرکراوە و ناوی ٢٠ وەزیری لە حکوومەتی پێشووی تیایدا لەنێویاندا، حەیدەر عەبادی.
لە بەڵگەنامەکەدا هەروەها ھاتووە "بەرەچاوەکردنی ئەو ماتمانەی کە ئەنجوومەنی نوێنەران لە خولی چوارەمدا بە حکوومەتی عێراقی داوە و دوای سوێندن خواردنی یاسایی و پشتبەستن بەو دەسەڵاتانەی کە لە چوارچێوەی دەستووردا پێمان دراوە، بڕیارماندا لە بەرواری ٢٥/١٠/٢٠١٨وە سەرۆکوەزیران و سەرجەم وەزیرەکانی حکوومەتی پێشوو خانەنشین بکرێن".
دوای ئەوەی لە ٢٥ی مانگی تشرینی یەکەمی رابردوودا، ئەنجوومەنی نوێنەران لە کۆی ٢٢ وەزیری کابینەی حکوومەتەکەی عادل عەبدولمەھدی، ١٤یان متمانەیان پێ بەخشرا، ناوبراو لە ئەنجوومەنی نوێنەران وەک سەرۆکوەزیرانی نوێ سوێندی یاسایی خوارد.
چاوەڕوان دەکرێت لە شەشی ئەم مانگە لە ئەنجوومەنی نوێنەران دەنگ لەسەر بەخشینی متمانە بە ھەشت وەزیرەکەی دیکە لە حکوومەتەکەی عادل عەبدولمەھدی بدرێت.