Hemin Hüseyin
04 تشرینی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 05 تشرینی دووەم 2018
هەولێر - AA
ئەنجوومەنی دادوەری هەرێمی کوردستان، بە مەرسومی ژمارە ١ی ساڵی ٢٠١٨، وادەی یەکەم کۆبوونەوەی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان دیارکرد.
لە مەرسومەکەی ئەنجوومەنی دادوەری هەرێمی کوردستاندا کە بە واژووی سەرۆکی ئەنجوومەنی دادوەری، بەنگین محەمەد قاسم کتانی دەرچووە، ئاماژە بەوەکراوە کە پشتبەستن بەو دەسەڵاتەی پێماندراوە، بەپێی حوکمی ماددە یەک/چوار لە یاسای ژمارە ٢ی ساڵی ٢٠١٧(یاسای دابەشکردنی دەسەڵاتەکانی سەرۆکایەتی هەرێم بەسەر دامەزراوە دەستوورییەکانی هەرێم) و پاش پەسەندکردنی ئەنجامەکانی کۆتایی خولی پێنجەمی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە لایەن دەستەی دادوەری بڕیارماندا بە:
یەکەم: بانگهێشتکردنی کاندیدە دەرچووەکانی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان/ عێراق بۆ یەکەمین کۆبوونەوەی پەرلەمان لە رۆژی ٦/١١/٢٠١٨ کاتژمێر ١٢ی نیوەڕۆ.
دووەم: ئەم مەرسومە لە رۆژی دەرچوونییەوە کاری پێدەکرێت.