Zana Natık Kerem
05 تەمووز 2021•نوێکردنەوە: 06 تەمووز 2021
ھەولێر ــ AA
سەرچاوەیەکی ئەمنی لە عێراق رایگەیاند کە مووشەکێکی کاتیوشا ئاراستەی ئاسمانیی بنکەی عەین ئەسەد لە پارێزگای ئەنبار رۆژئاوای عێراق کراوە.
سەرچاوەکە بۆ میدیاکانی عێراق ئاشکرایکردووە کە مووشەکەکە لە نزیک بنکەی ئاسمانیی عەین ئەسەد کەوتووەخوارە و ھیچ زیانێکی لێ نەکەوتووەتەوە.
سەرچاوەکە زانیاری زیاتری لەوبارەیەوە نەخستووەتەڕوو بە تایبەتیش لەبارەی ئەو ناوچەیەی کە مووشەکەکەی لێوە ئاراستەکراوە.
ناوە ناوە مووشەکی کاتیوشا و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان ئاراستەی بنکەی ئاسمانیی عەین ئەسەد دەکرێن، بێ ئەوەی ھیچ لایەنێک بەرپرسیاریەتی خۆی لەبارەی ھێرشەکانەوە رابگەیەنێت.
بنکەی ئاسمانیی عەین ئەسەد دەکەوێتە رۆژئاوای شاری رومادی سەنتەری پارێزگای ئەنبار رۆژئاوای عێراق و یەکێکە لەو بنکانەی کە ژمارەیەک لە سەربازانی ئەمریکا تیایدا جێگیرکراون.