Hawkar Yaseen
05 تەمووز 2021•نوێکردنەوە: 06 تەمووز 2021
هەولێر - AA
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی لە بارەگای تایبەتی خۆی پیشوازی کرد لە شاندێکی ریکخراوی خێرخوازیی ئەمەریکی، ساماریتان پێرس.
لەمبارەیەوە نووسینگەی رۆژنامەوانیی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڵاوی کردەوە کە لە کۆبوونەوەکەدا، شاندەکە کورتەیەکی چالاکی و پڕۆژە خێرخوازییەکانی رێکخراوەکەیان خستووەتەڕوو کە ماوەی چەند ساڵێکە کاری خێرخوازی و فریاگوزاری لە هەرێمی کوردستان و دەشتی نەینەوا ئەنجام دەدەن و ئاماژەیان بەوەداوە کە رێکخراوەکە بەردەوام دەبێت لە ئەنجامدانی پڕۆژەکان لە هەرێمی کوردستان کە بە شانازییەوە بووەتە مەڵبەندی بەیەکەوەژیانی ئاشتییانە لە ناوچەکەدا و پەناگەیەکی ئارامیشە بۆ ئاوارە وپەنابەران.
راشیگەیاندووە کە سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی سوپاسی پشتیوانی و هاوکارییەکانی رێکخراوەکەی کردووە کە لە کاتی جیاوازدا، پڕۆژەی خێرخوازیان لە هەرێمی کوردستان ئەنجام داوە و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستون.