Abdullah Abdulmanaf Shukur
09 ئاب 2021•نوێکردنەوە: 10 ئاب 2021
ھەولێر - AA
سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی بە بۆنەی سەری ساڵی نوێی کۆچی، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی موسڵمانانی کوردستان و عێراق و جیھان کرد.
سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی لە پەیامەکەیدا ھیوای خواست کە سەری ساڵی نوێی کۆچی، ببێتە ساڵێکی پڕ بەرەکەت و خێر و خۆشی بۆ ھەموو موسڵمانان و مرۆڤایەتی بەگشتی.
دەقی پەیامەکەی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی:
بە بۆنەی یەکی موحەڕڕەم و سەری ساڵی نوێی کۆچییەوە، پیرۆزبایی لە تەواوی موسڵمانانی کوردستان و عێراق و جیھان دەکەم. ھیوادارم ساڵی نوێی کۆچی، ساڵێکی پڕ بەرەکەت و خێر و خۆشی بێت بۆ ھەموو موسڵمانان و مرۆڤایەتی بەگشتی.
لە خوای مەزن داواکارم ساڵی نوێ کۆتاییی دەرد و بەڵا و مەینەتی و گرفتەکان لەگەڵ خۆیدا بھێنێت، بۆ کوردستان و عێراق و جیھان ساڵێکی پڕ ئاسوودەیی و ئارامی و خۆشبەختی بێت.
دووبارە پیرۆزبایی لە ھەموو لایەک دەکەم و ھەموو ساڵێک بە خۆشی.
نێچیرڤان بارزانی
سەرۆکی ھەرێمی کوردستان
٩ی ئابی ٢٠٢١