Abdullah Abdulmanaf Shukur
09 ئاب 2021•نوێکردنەوە: 10 ئاب 2021
ھەولێر - AA
سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی بەبۆنەی ساڵی نوێی کۆچییەوە پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاوکردەوە و تێدا پیرۆزبایی ئاراستەی موسڵمانانی کوردستان و عێراق و جیھان کرد.
سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی لە پەیامەکەیدا ھیوای خواست سەری ساڵی نوێی کۆچی ببێتە سەری ساڵی خێر و خۆشی و خۆشگوزەرانی و سەقامگیربوونی ئاشتی و ئارامی و کۆتاییھاتنی پەتای کۆرۆنا لە جیھان و ناوچەکەدا.
دەقی پەیامەکەی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی:
بە بۆنەی ساڵی نوێی کۆچی ، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی موسڵمانانی کوردستان و عێراق و جیھان دەکەم. لە خوای مەزن داواکارم ساڵی نوێ، ساڵی خێر و خۆشی و خۆشگوزەرانی و سەقامگیربوونی ئاشتی و ئارامی و کۆتاییھاتنی پەتای کۆرۆنا بێت لە جیھان و ناوچەکەدا. ھیوادارم رێنمایی تەندروستی و رێکارەکانی خۆپارێزی لە کۆرۆنا لەبەرچاو بگرن و خۆتان بپارێزن.
ئەم بۆنە پیرۆزەی ھیجرەتی پێغەمبەری ئیسلام حەزرەتی محەممەد ( دروودی خوای لە سەر بێت ) ، ھانمان دەدات لە سەر برەودانی زیاتر بە گیانی لێبوردەیی و تەبایی و بەیەکەوەژیانی ئاشتییانەی پێکھاتە جیاوازەکانی ھەرێمی کوردستان .
ساڵی نوێی کۆچی پیرۆز بێت و کوردستانیان و مرۆڤایەتی پارێزراو و تەندروست بن.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان