سياسەت

سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی ئەڵمانیا لە عێراق دەکات

Heman Hussein Yaseen  | 28.10.2019 - نوێکردنەوە : 29.10.2019
سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی ئەڵمانیا لە عێراق دەکات

Arbil


هەولێر - AA

سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی پێشوازی باڵیۆزی ئەڵمانیا لە عێراق، ئۆلە دیل کرد.

لە دیدارێکدا کە کۆنسولی گشتی ئەڵمانیا لە ھەولێر، باربارا ڤۆلف ئامادەی بوو بارودۆخی عیراق و ناوچەکە تاوتوێ کرا.

بەپێی راگەیەنراوێکی نووسینگەی رۆژنامەوانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە دیدارەکەدا سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی سوپاسی پەرلەمان و حکوومەتی ئەڵمانیای کردووە بۆ درێژکردنەوەی ماوەی ئەفسەرانی ئەڵمانیا لە ھەرێمی کوردستان بۆ درێژەدان بە راھێنان بە ھێزی پێشمەرگەی کوردستان.

ئاماژە بەوەشکراوە کە لە بارەی دۆخی ئێستای عێراق، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەداوە کە لەگەڵ داخوازیی ئاشتیخوازانە و رەوای خۆپیشاندەرانن. لە ھەمانکاتدا پشتگیریشی لە ھەنگاوە چاکسازییەکانی سەرۆکوەزیرانی عێراق عادل عەبدولمەھدی کرد.

ھەردوولا ھاوڕابوون لە سەر ئەوەی کە پێویستە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی ھاوکاری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بکات بۆ لەخۆگرتنی ئەو پەنابەرانەی بە ھۆی دۆخی گرژی ناوچەکە روو لە ھەرێمی کوردستان دەکەن.


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن