Sarmand Hameed
28 تشرینی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 29 تشرینی یەکەم 2019
هەولێر - AA
گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان، جوتیار عادل لەبارەی کوشتنی سەردەستەی رێکخراوی تیرۆریستی داعش، ئەبوبەکر بەغدادیی پەیامێکی بڵاوکردەوە.
جوتیار عادل رایگەیاندووە: "بێگومان لەناوبردنی ئەم گهوره تیرۆریستە، کۆتایی تیرۆر و توندڕهوی نییە. بەڵکو دەبێت هۆكارهكانی سەرهەڵدانی بیری توندڕەوی بنبڕبکرێن و هەوڵی جددیش بدرێت بۆ چارەسەرکردنی کێشە و لێکەوتەکانی تیرۆر و توندڕەویی".
جهختی لهوهشكردووهتهوه هەرێمی کوردستان وەك هاوبەشێكی سەرەکیی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش بەردەوامە لە رووبەڕبوونەوەی هزری توندڕەوی و تیشكی خستووهته سهر ئهوهی لەسەر دەستی پێشمەرگە ئەفسانەی رێکخراوی تیرۆریستی داعش تێکشکێنراوه و ئەوەش بووەته سەرەتای داڕمانی ئەو رێکخراوە تیرۆریستییە.