سه‌فین دزه‌یی: "یه‌په‌گه وه‌ك كۆمپانیایه‌كی ئه‌منیی به‌كارهێنرا"
سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، سه‌فین دزه‌یی: - "په‌یه‌ده به ته‌نیا جووڵه‌ی كرد و رێگه‌ی نه‌دا پارته كوردییه‌كانی دیكه له ناوچه‌كه‌دا چالاكیان هه‌بێت".
Washington DC
واشنتۆن - AA
سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، سه‌فین دزه‌یی ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه له قه‌یرانی سووریادا په‌كه‌كه كاریگه‌ری خۆی له‌سه‌ر كوردانی سووریا به‌كارهێنا و ئاراسته‌ی كاره‌كانی ئه‌وێی گۆڕی، له‌و قۆناغه‌شدا یه‌په‌گه له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه وه‌ك كۆمپانیایه‌كی ئه‌منیی به‌كارهێنرا و، كاتێك كاره‌كانی ته‌واوبوو جێهێڵران.
له میانی به‌شداریكردنی له پانێڵێكدا كه په‌یمانگای واشنتۆن رێكیخستبوو، دزه‌یی هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ بابه‌ته‌كانی رۆژه‌ڤ كرد.
دزه‌یی باسی له‌وه كرد كه كاتێک ساڵی ٢٠١١ له سووریا رووداوه‌كان سه‌ریان هه‌ڵدا ئامۆژگاری پارته كوردییه‌كانیان كردووه كه ''كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی زۆر وه‌ك عه‌ره‌ب، كلدانی، سریانی، توركمان و ئه‌رمه‌نی له ناوچه‌كه‌دا ده‌ژین و نابێت رێگه به دروستبوونی هیچ دوژمنایه‌تییه‌ك بدرێت له‌نێوان كۆمه‌ڵگاكاندا''.
راشیگه‌یاند: "گوتمان له كۆتایی رووداوه‌كان له سووریادا وه‌ك كورده‌كان با ڕه‌وشێك هه‌بێت كه دیالۆگتان هه‌بێت جا له‌گه‌ڵ رژێم یان ئۆپۆزسیۆن. به داخه‌وه بۆ كۆكردنه‌وه‌یان هه‌وڵه‌كانی كۆنفرانسنی هه‌ولێر و دهۆك سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو. په‌یه‌ده به ته‌نیا جووڵه‌ی كرد و رێگه‌ی نه‌دا پارته كوردییه‌كانی دیكه له ناوچه‌كه‌دا چالاكیان هه‌بێت. به‌كارهێنان و چه‌كداركردنی یه‌په‌گه، سه‌رهه‌ڵدانی داعش له‌وێ هه‌لی ئه‌وه‌ی بۆ ره‌خساندن ببنه هێزێكی شه‌ڕكه‌ر و به‌هێز".
- "یه‌په‌گه وه‌ك كۆمپانیایه‌كی ئه‌منیی به‌كارهێنرا"
دزه‌یی باسی له‌وه كرد كه ئه‌مریكا هه‌ستی به هێزی سه‌ربازیی ده‌ستی یه‌په‌گه كرد و، پشتیوانی لێ‌كردن دژ به داعش، له‌و قۆناغه‌شدا یه‌په‌گه ١١ هه‌زار قوربانی دا، به‌ڵام به كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا له ناوچه‌كه كاراكته‌ره‌كانی دیكه ده‌ستیان به‌هێز بوو و به‌و هۆیه‌وه پلانه‌كانی په‌یه‌ده شكستیان هێنا.
گوتیشی: "ئه‌گه‌ر ته‌ماشایه‌كی رابردوو بكه‌ن یه‌په‌گه وه‌ك كۆمپانیایه‌كی ئه‌منیی دژ به دوژمنێكی تایبه‌ت به‌كارهێنرا و، ئێستا كاری ته‌واوبووه. به‌ڵام له‌وێ گه‌لێک هه‌یه، داهاتوو و قه‌ده‌ری هه‌یه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌موو شتێك ئاڵۆزبووه''.
دزه‌یی وه‌ڵامی ئه‌و تانه و ره‌خنانه‌ی دایه‌وه كه ئاراسته‌ی كران له‌باره‌ی ناساندنی یه‌په‌گه وه‌ك كۆمپانیایه‌كی ئه‌منیی و، رایگه‌یاند: ''ئه‌و گوزارشته‌م له كه‌سێكی خۆرئاواییه‌وه گوێ لێ‌بوو. له‌وێ كه‌سێكی كاریگه‌ره. پێش دوو ساڵ هات و گوتی ئه‌وه‌نده‌ی من ده‌یبینم كاتێک كاره‌كه ته‌واوبوو ئه‌وانه (یه‌په‌گه/په‌كه‌كه) جێده‌هێڵن، چونكه وه‌ك كۆمپانیایه‌كی ئه‌منیی مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن. له‌به‌رئه‌وه ئه‌و گوزارشته هی من نییه".
- ''كاتێک په‌كه‌كه كاریگه‌ری خۆی له‌سه‌ر كوردانی سووریا به‌كارهێنا كاره‌كان گۆڕان"
دزه‌یی باسی له ئۆپه‌راسیۆنی كانی ئاشتیی توركیا كرد كه له باكووری خۆرهه‌ڵاتی سووریا دژ به یه‌په‌گه به‌ڕێوه‌ی ده‌بات و، باسی له‌وه كرد كه تا ساڵی ٢٠١٣ په‌یه‌ده په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ توركیادا هه‌بوو به‌ڵام كه په‌كه‌كه چووه ناو كاره‌كه‌وه ڕه‌وشه‌كه گۆڕا.
گوتیشی: ''كاتێ په‌كه‌كه چووه ناو كاره‌كه‌وه و كاریگه‌ری خۆی له‌سه‌ر كورده‌كانی سووریا به‌كارهێنا، كاره‌كان به ئاراسته‌یه‌كی دیكه‌دا چوون. له‌به‌رئه‌وه ئه‌گه‌ر له‌رووی توركیاوه ته‌ماشای بكه‌ن له‌وێ له سنووره‌كانی به‌درێژایی ٩١٠ كم له‌گه‌ڵ سووریادا كه‌وته مه‌ترسییه‌وه''.
هه‌روه‌ها دزه‌یی باسی له‌وه كرد كه زیاد له ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆن له لایه‌ن توركیاوه له ناوچه‌كه‌دا ئه‌وه‌ی بووه‌ته جێی نیگه‌رانی به‌كارهێنانی ئۆپۆزسیۆنه له‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌دا.
سه‌فین دزه‌یی ئاماژه‌ی به گفتوگۆی یه‌په‌گه و رژێم كرد و، رایگه‌یاند: ''ئه‌گه‌ر په‌یه‌ده دوو ساڵ پێش ئێستا له رژێم نزیكببوایه‌وه ده‌یتوانی رێككه‌وتنێكی باش بكات، به‌ڵام ئێستا دڵنیا نیم له‌وه''.
هاوكات دزه‌یی ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا سزا به‌سه‌ر توركیادا بسه‌پێنێت ئه‌وا ره‌نگه كاریگه‌ری له‌سه‌ر بازرگانی نه‌وت هه‌بێت له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا، ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه هاریكاری گرنگیان له‌گه‌ڵ توركیادا هه‌بووه له‌و بواره‌دا و، گوتی: ''ئه‌و بابه‌ته‌مان له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه و كۆنگرێس باس كرد. گوتمان ئه‌گه‌ر سزا بخرێته سه‌ر توركیا ده‌بێت ره‌چاوی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بكرێت''.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن