Muhammed Ali Kamal
09 کانوونی دووەم 2022•نوێکردنەوە: 10 کانوونی دووەم 2022
سلێمانی-AA
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، نێچيرڤان بارزانى و وه‌زیری به‌رگریی ئه‌ڵمانیا، كريستينه لامبرێشت هاوڕا بوون كه شه‌ڕى دژى داعش هێشتا كۆتايى نه‌هاتووه و مه‌ترسى و هه‌ڕه‌شه‌كانى تيرۆر له ناوچه‌كه، مه‌ترسى و هه‌ڕه‌شه‌ى سه‌ر ئارامى و سهقامگيريى ئه‌ورووپا و رۆژئاواشن.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ، ٩ی كانوونی دووه‌می ٢٠٢٢ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، نێچیرڤان بارزانی له هه‌ولێر پێشوازیی له وه‌زیری به‌رگریی ئه‌ڵمانیا، كريستينه لامبرێشت و شاندی یاوه‌ریی كرد كه پێكهاتبوون له سه‌رۆكى ليژنه‌ى به‌رگريى له په‌رله‌مانى ئه‌ڵمانيا و شاندێكى سه‌ربازى و ديپلۆماسى و كۆبوونه‌وه.
به‌پێی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا بڵاو كراوه‌ته‌وه، له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا په‌يوه‌ندييه‌كانى ئه‌ڵمانيا له‌گه‌ڵ عيراق و هه‌رێمى كوردستان و بواره‌كانى هاوبه‌شى و هاريكاريى نێوانيان، دوايين پێشهاته‌كانى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆر و مه‌ترسييه‌كانى داعش، پێداچوونه‌وه به ئه‌ركى هێزه‌كانى ئه‌ڵمانيا له عيراق و دۆخى ناوچه‌كه به‌گشتى تاوتوێ كراون.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا نێچيرڤان بارزانى پيرۆزبايى ده‌ستبه‌كاربوونى خۆى و حكوومه‌تى نوێى ئه‌ڵمانيا و ساڵى تازه‌ى له لامبرێشت و له هێزه‌كانى ئه‌ڵمانيا كردووه و سه‌ردانه‌كه‌ى له‌م قۆناغه ههستيارهى عيراقدا به گرنگ له قه‌ڵه‌م داوه، هه‌روه‌ها سه‌رۆكی هه‌رێم سوپاسى ئه‌ڵمانياى كردووه بۆ پشتگيريی كردنى عيراق و هه‌رێمى كوردستان له شه‌ڕى دژى تيرۆردا، جه‌ختى له‌وه‌ش كردووه‌ته‌وه كه هه‌ڕه‌شه‌ى داعش كۆتايى نه‌هاتووه و نه‌هێشتنى تيرۆر ته‌نيا له رێى سه‌ربازييه‌وه نابێت، به‌ڵكوو هه‌نگاوى سياسيشى پێويسته.
هه‌روه‌ها سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان سوپاسى گه‌ل و حكوومه‌ت و په‌رله‌مان و رۆڵ و ئاماده‌ييى ئه‌ڵمانياى له عيراق و هه‌رێمى كوردستان كردووه بۆ پشتگيريى سياسى و سه‌ربازى و مرۆيى و هاريكارى و په‌ره‌پێدان، به‌تايبه‌تى يارمه‌تيى مرۆيى بۆ لێقه‌وماوان و قوربانييانى شه‌ڕ له هه‌ردوو پێكهاته‌كانى ئێزدى و كريستيان.
لاى خۆيه‌وه كريستينه لامبرێشت وێڕاى دووپاتكردنهوهى به‌رده‌واميى پشتگيريى وڵاته‌كه‌ى بۆ عيراق و هه‌رێمى كوردستان، گه‌شبينيى خۆى به داهاتووى كارى هاوبه‌ش و پێكهوهيى له‌گه‌ڵ عيراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕیوه و سوپاس و پێزانينى ئه‌ڵمانياى بۆ رۆڵ و قوربانييه‌كانى پێشمه‌رگه له رووبه‌ڕووبوونه‌وه و تێكشكاندنى داعشدا، دووپات كردووه‌ته‌وه.
له هه‌واڵه‌كه‌دا هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه كراوه، دۆخى ئاواره و په‌نابه‌ران له هه‌رێمى كوردستان، جموجۆڵى داعش له سووريا، ره‌وشى كه‌مپى هۆل و چه‌ند بابه‌تێكى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌كه بوون.