Feride Pelin İnal
29 حوزەیران 2017•نوێکردنەوە: 30 حوزەیران 2017
ئادیامان - AA
جێگری سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا، نومان كورتوڵموش رایگه‌یاند "به‌لای ئێمه‌وه یه‌په‌گه و په‌یه‌ده پێكهاته‌یه‌ك نیین جیاوازبن له په‌كه‌كه. به روون و ئاشكرا ده‌ڵێین كه هه‌ر جۆره پشتیوانیيهكی سه‌ربازی و چه‌ك كه لێیان ده‌كرێت ته‌نانه‌ت سیاسییش راسته‌وخۆ پشتیوانیيه له په‌كه‌كه".
كورتوڵموش له سه‌ردانه‌كه‌یدا به رۆژنامه‌نووسانی راگه‌یاند كه ئه‌مریكا به‌هۆی پشتیوانی كردنی له یه‌په‌گه و په‌یه‌ده هاوكارنابێت له به‌رقه‌راربوونی ئاشتیی له سووریادا.
كورتوڵموش ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه ئه‌مریكا له ناچاریدا پشتیوانی له یه‌په‌گه و په‌یه‌ده ده‌كات و، گوتی: "به‌لای ئێمه‌وه یه‌په‌گه و په‌یه‌ده پێكهاته‌یه‌ك نین جیاوازبن له رێکخراوی تیرۆریستی په‌كه‌كه. به روون و ئاشكرا ده‌ڵێین كه هه‌ر جۆره پشتیوانیه‌كی سه‌ربازی و چه‌ك كه لێیان ده‌كرێت ته‌نانه‌ت سیاسییش راسته‌وخۆ پشتیوانیه له په‌كه‌كه و، جارێكی دیكه‌ش ده‌یڵێینه‌وه كه ئه‌و رێگایه‌ی له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه رێگایه‌ك نییه درێژه‌ی پێ بدرێت".
گوتیشی: "بچووكترین هێرش ته‌نانه‌ت بچووكترین هه‌وڵ دژ به توركیا وه‌ك خۆی وه‌ڵام ده‌درێته‌وه. ده‌مه‌وێت باس له‌وه بكه‌م كه پشتگیری هاوكارییه‌كانی چه‌كمان نه‌كردووه. ماوه‌ته‌وه بڵێم ئه‌وه دۆخێك نییه سه‌رچاوه‌كه‌ی ئه‌م سه‌ختیانه بێت. به‌ڵكو ئه‌وه دۆخێكه سه‌رچاوه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ نا بڕیاری تا ئێستای ئه‌مریكا. ئه‌مرۆ خۆشیان ده‌ڵێن كه هه‌ڵبژاردنی یه‌په‌گه و په‌یه‌ده بۆ خۆیان هه‌نگاوێكی ستراتیژی نییه. له‌به‌رئه‌وه جارێكی دیكه‌ش زۆر به روونی باس له‌وه ده‌كه‌م كه پێویسته هه‌ستیارییه‌كانی توركیا له‌باره‌ی په‌یه‌ده/یه‌په‌گه له‌به‌رچاوبگیرێت. ئه‌وه‌ی ماوه‌ته‌وه هه‌ر جۆره ده‌ستدرێژیه‌ك كه ئه‌و رێكخراوه له ناوچه‌ی عه‌فرینه‌وه بیكاته سه‌ر توركیا وه‌ك خۆی و له‌چوارچێوه‌ی یاساكانی جه‌نگدا به‌رپه‌رچی ده‌درێته‌وه و، توركیا هه‌رگیز ته‌ماشاكار نامێنیته‌وه به‌رامبه‌ر ئه‌و رێكخراوه تیرۆریستیانه‌ی له‌ودیو سنووره‌وه دژی توركیا كار بكه‌ن".
كورتوڵموش باسی له‌وه‌یش كرد كه به‌لای توركیاوه هیچ رێكخراوێكی تیرۆریستیی جیاوازی نییه و هه‌ر هێرش و هه‌لێك دژی سنووره‌كه‌ی له ئارادابێت به‌رپه‌رچی ده‌داته‌وه و، گوتی: "داعش، په‌یه‌ده، یه‌په‌گه، هه‌ر رێكخراوێكی تیرۆریستیی بێت با ببێت جیاوازی نییه. له‌به‌رئه‌وه جموجووڵی رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان له‌وێ له هه‌مان كاتدا بۆ توركیا بۆ ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و وه‌ك بەشێک له ئاسایشی خۆی ده‌بینێت. به‌رپه‌رچی هه‌ر ده‌ستدرێژیه‌ك ده‌ده‌ینه‌وه وه‌ك خۆیی و هه‌وڵی به‌رگرتنی ده‌ده‌ین. به هیچ شێوه‌یه‌ك سازش ناكه‌ین. به ئه‌مریكاش ده‌ڵێین كه هه‌رچی زووه واز له‌و هه‌ڵه‌یه بهێنێت و له‌وێ له‌گه‌ڵ هێزه شهرعیيهكاندا بێ بە له‌به‌رچاوگرتنی به‌رژه‌وه‌ندی خۆی به‌ره‌نگاری داعش ببێته‌وه. له كۆتاییدا ده‌بینین كه له ناوچه‌كه‌دا جه‌نگی كاره‌ساتبار له‌سه‌ر رێكخراوه تیرۆریستیه‌كان كۆتایی نییه. ئه‌مرۆ دوای پشتیوانی ئه‌و ولاته له‌و رێكخراوه تیرۆریستیه و پڕچه‌ك كردنی ئه‌و گرووپه تیرۆریستیانه چیی به‌سه‌ر دیت كه ناتوانرێت هێنده كۆنترۆڵ بكرێن؟ ئه‌وه دوای یه‌ك دوو هه‌نگاو چی روو ده‌دات؟"
جێگری سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا كورتوڵموش، باسی له‌وه كرد كه ئه‌وه دۆخێك نییه به به‌رژه‌وه‌ندییه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی ئه‌مریكا په‌رده پۆش بكرێت و، گوتی: "توركیا له نزیكه‌وه چاودێری ئه‌و بابه‌ته ده‌كات. وه‌ك خۆی وه‌ڵامی بچووكترین هێرش ته‌نانه‌ت بچووكترین هه‌وڵ ده‌ده‌ینه‌وه دژ به توركیا بكرێت. ده‌مه‌وێت باس له‌وه بكه‌م كه پشتگیری هاوكارییه‌كانی چه‌كمان نه‌كردووه. ماوه‌ته‌وه بڵێم ئه‌وه دۆخێك نییه سه‌رچاوه‌كه‌ی ئه‌م سه‌ختیانه بێت. به‌ڵكو ئه‌وه دۆخێكه سه‌رچاوه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ نابڕیاری تا ئێستای ئه‌مریكا. له به‌رئه‌وه‌ی بریارێكی روون نه‌درا بۆ چۆنیه‌تی له‌ناوبردنی داعش له باكووری سووریا، له ناوچه‌كانی باكووری سووریا، له‌به‌رئه‌وه‌ی هێزه نێودهوڵهتیهكانش به جۆریك پلانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش و دژ به تیرۆریان دانه‌نا، هه‌نگاوێكیان هه‌ڵنا و دوو هه‌نگاو گەڕانەوە دواوه. ئه‌وه‌یش ده‌رئه‌نجامی نا وریارییه، ناچاری نییه. به‌رپرسانی ئه‌مریكاش تێده‌گه‌ن كه ئه‌وه رێگایه‌كی هه‌ڵه‌یه".