Dildar Baykan,Hemın Othman Mohammed
29 حوزەیران 2017•نوێکردنەوە: 30 حوزەیران 2017
واشنتۆن - AA
كۆمیته‌ی هه‌واڵگری ئه‌نجوومه‌نی پیرانی ئه‌مریكا، له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری پێشووی نووسینگه‌ی لێكۆلینه‌وه‌ی فیدراڵی (FBI)، جەیمس كۆمی كه له‌لایه‌ن سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ له كاردوورخرایهوه، گه‌یشته رێككه‌وتن بۆ پێدانی ئه‌و تێبینیانه به كۆمیته‌كه كه له گفتوگۆكانیدا له‌گه‌ڵ ترەمپ تۆماری كردوون.
سیناتۆری دیموكراته‌كان، مارك وارنه‌ر، كه ئه‌ندامی كۆمیته‌ی هه‌واڵگری ئه‌نجوومه‌نی پیرانی ئه‌مریكایه، له لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامه‌نووسان باسی له‌وه كرد كه له‌گه‌ڵ كۆمی رێككه‌وتوون له‌سه‌ر پێدانی تێبینی كۆبوونه‌وه‌كانی له‌گه‌ڵ تره‌مپ به كۆمیته‌كه و له‌م نزیكانه‌دا تۆماره‌كان وه‌رده‌گرن.
گوتیشی: "گه‌یشتینه رێككه‌وتنێك بۆ گه‌یشتن به تێبینیه‌كانی كۆمی به‌شێوه‌یه‌كی گونجاو. دڵخۆشم به‌م دۆخه، پێموایه ئه‌وانه وه‌ك به‌شێك له قۆناغی لێكۆلینهوهكهمان زانیاری زۆر گرنگ بن كه پێویسته خاوه‌ندارێتیان بكه‌ین".
وارنه‌ر باسی له‌وه كرد كه هه‌وڵ و ته‌قه‌ڵای زۆریداوه بۆ زانینی بۆچوونه‌كانی كۆمی له‌باره‌ی کۆبوونه‌وه‌كانی له‌گه‌ڵ تره‌مپ، به‌تایبه‌تی ویستوویه‌تی ورده‌كاری ئه‌و گفتوگۆیه ببینێت كه 14ی شوباتدا، له نووسینگه‌ی ئۆڤاڵ له‌باره‌ی راوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی، مایكڵ فلین بزانێت كه له تیمی تره‌مپه ئه‌نجامدراوه.