Burcu Çalık,Rewa Mahmut Hasan
29 حوزەیران 2017•نوێکردنەوە: 30 حوزەیران 2017
ئەنقەرە - AA
بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی وەزارەتی گەشتوگوزاری تورکیا لە مانگی ئایاری ئەمساڵدا، ژمارەی گەشتیارانی بیانی بۆ تورکیا بەراورد بە هەمان مانگی ساڵی رابردوودا، لەسەدا ١٦.٢٧ زیادی کردووە و گەیشتووەتە ٢ ملیۆن و٨٨٩ هەزار و ٨٧٣ گەشتیار.
لە مانگەکانی کانوونی دووەم و ئایاری ٢٠١٧ رێژەی ئەو گەشتیارە بیانیانەی سەردانی تورکیایان کردووە بەراورد بە هەمان قۆناغ لە ساڵی ٢٠١٦ دا بەڕێژەی لەسەدا ٥.٥٥ زیادی کردووە و تێکرا ٨ ملیۆن٧٦٢هەزار و ٥٠٩ گەشتیار بوون.
لەنێو گەشتیارییە بیانییەکاندا، رووسەکان بەپلەی یەکەم دێن کە سەردانی تورکیایان کردووە لەمانگی ئایاردا و لەسەدا ٢١.٦ی گەشتیارانی بیانی پێک دەهێنن و ژمارەیان گەیشتووەتە، ٦٠٨ هەزار و ٤٧٢ کەس.
دوای رووسیا، گەشتیارانی ئەڵمانی دێت کە لەسەدا ١٠.٢١ ی گەشتیاران پێکدەهێنن و ژمارەیان ٢٩٥ هەزار و ٧ کەسە و جۆرجیا لە پلەی سێیەمدایە.