Zana Natık Kerem
29 حوزەیران 2017•نوێکردنەوە: 30 حوزەیران 2017
غەززە ــ AA
وەزارەتی تەندروستی لە غەززە كە بزووتنەوەی حەماس بەڕێوەی دەبات، رایگەیاند بە هۆی راگرتنی گواستنەوەی نەخۆش بەمەبەستی چارەسەرکردن لە كەرتی غەززەوە بۆ دەرەوە، منداڵێكی دیكە گیانی لەدەستدا كە ئەمە چوارەم منداڵە لە ماوەی ٤٨ كاتژمێری رابردوودا گیان لەدەست بدات.
لە بەیاننامەیەكدا گوتەبێژی وەزارەتی تەندورستی لە غەززە، ئەشرەف قودرە رایگەیاند كە منداڵێكی دیكە بە ناوی یوسف ئاغا كە تەمەنی دوو ساڵ کەمترە لە نەخۆشخانەی رنتیسی لە شاری غەززە بە هۆی راگرتنی گواستنەوەی نەخۆش بەمەبەستی چارەسەرکردن لە كەرتی غەززەوە بۆ دەرەوە، گیانی لەدەستدا.
ئەشرەف قودرە روونیكردووەتەوە كە منداڵەكە بە هۆی نەخۆشی تێكشكاندنی خرۆكەكانی خوێنەوە دەیناڵاند كە دواجار بووە هۆی راوەستانی گورچیلەكانی.
بە گیان لەدەستدانی یوسف ئاغا، بە هۆی راگرتنی گواستنەوەی نەخۆش بەمەبەستی چارەسەر لە كەرتی غەززەوە بۆ دەرەوە لە سەرەتای ئەم مانگەوە بۆ ١٢ منداڵ بەرزبووەتەوە كە چواریان لە ماوەی ٤٨ كاتژمێری رابردوودا گیانیان لەدەستداوە.
وەزارەتی تەندروستی غەززە ئیسرائیلی بە پەرپرسیار زانی لەوەی رێگرە لە پێدانی مۆڵەتی پێویستی بۆ ئەوەی نەخۆشەكان لە كەرتی غەززە بۆ چارەسەر ببرێنە دەرەوە و هەروەها بەرپرسیاریەتی راستەوخۆ لە ژیانی نەخۆشخەكان لە كەرتی غەززە خستە ئەستۆی بزووتنەوەی حەماس.
پێشتریش وەزارەتی تەندروستی لە غەززە هۆشداری ئەوەی دابوو لە بارەی بەرزبوونەوەی ژمارەی گیان لەدەستدانی نەخۆشخەكان بە هۆی راگرتنی گواستنەوەی نەخۆش بەمەبەستی چارەسەرکردن لە دەرەوەی غەززە.